Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Beginning

Read the Bible from start to finish, from Genesis to Revelation.
Duration: 365 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
نەحەمیا 10-11

10 ئەوانەی مۆریان کرد:

نەحەمیای پارێزگار کوڕی حەخەلیا،

سدقیا، سەرایا، عەزەریا، یەرمیا،

پەشحور، ئەمەریا، مەلکیا،

حەتوش، شەڤەنیا، مەلوخ،

حاریم، مەرێمۆت، عۆبەدیا،

دانیال، گینەتۆن، باروخ،

مەشولام، ئەبیا، میامین،

مەعەزیاهو، بیلگەی و شەمەعیا.

ئەمانە کاهینەکان بوون.

لێڤییەکانیش:

یێشوعی کوڕی ئەزەنیا، بەنوی لە نەوەی حێناداد و قەدمیێل و

10 هاوکارەکانیان: شەڤەنیا،

هۆدیا، قەلیتا، پەلایا، حانان،

11 میکا، ڕەحۆڤ، حەشەڤیا،

12 زەکور، شێرێڤیا، شەڤەنیا،

13 هۆدیا، بانی و بەنینو.

14 ڕابەرەکانی گەل:

پەرعۆش، پەحەت‌مۆئاب، ئیلام، زەتوا، بانی،

15 بوننی، عەزگاد، بێڤەی،

16 ئەدۆنیا، بیگڤەی، عادین،

17 ئاتێر، حەزقیا، عەزور،

18 هۆدیا، حاشوم، بێسای،

19 حاریف، عەناتۆت، نێڤای،

20 مەگپیعاش، مەشولام، حێزیر،

21 مەشێزەبێل، سادۆق، یەدوەع،

22 پەلەتیا، حانان، عەنایا،

23 هۆشێیەع، حەنەنیا، حەشوڤ،

24 هەڵۆحێش، پیلحا، شۆڤێق،

25 ڕەحوم، حەشەڤنا، مەعسێیاهو،

26 ئەخیا، حانان، عانان،

27 مەلوخ، حاریم و بەعەنا.

28 «پاشماوەی گەلیش لە کاهین و لێڤی و دەرگاوان و گۆرانیبێژ و کۆیلە تەرخانکراوەکان، هەموو ئەوانەی لە پێناوی تەوراتی خودا خۆیان لە گڵاوییەکانی گەلانی دراوسێ جیا کردووەتەوە، ژن و کوڕ و کچەکانیان، هەموو ئەوانەی زانین و تێگەیشتنیان هەیە، 29 ئەمانە ئێستا دەچنە پاڵ براکانیان، پیاوماقوڵەکانیان، دێنە ناو نەفرەت و سوێندخواردنێک کە بەپێی تەوراتی خودایان بڕۆن، ئەوەی بە دەستی موسای بەندەی خودا پێیداون، هەموو فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارمان و حوکم و فەرزەکانی بەجێبهێنن و پەیڕەوی دەکەن.

30 «هەروەها کچمان نادەینە گەلانی خاکەکە و کچیشیان لێ ناهێنین بۆ کوڕمان.

31 «کاتێک گەلانی دراوسێ کەلوپەل و هەر خۆراکێک لە ڕۆژی شەممەدا بهێنن بۆ فرۆشتن، لێیان ناکڕین، نە لە ڕۆژی شەممەدا و نە لە ڕۆژی پیرۆز. هەروەها لە ساڵی حەوتەم واز لە داواکردنەوەی هەموو قەرزێک دەهێنین.

32 «لەسەر خۆمانی دەسەپێنین کە ساڵانە سێ یەکی شاقلێک بخەینە ئەستۆی خۆمان بۆ خزمەتی ماڵی خودامان: 33 بۆ نانی تەرخانکراو؛ بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بەردەوام و قوربانی سووتاندنی بەردەوام؛ بۆ پێشکەشکراوەکانی شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکان؛ بۆ پێشکەشکراوە پیرۆزەکان؛ بۆ قوربانییەکانی گوناه بۆ کەفارەتی ئیسرائیل و بۆ هەموو خزمەتەکانی ماڵی خودامان.

34 «هەروەها تیروپشکمان کرد لەنێوان کاهین و لێڤی و گەل، بەپێی بنەماڵەکانمان، بۆ هێنانی دارەکان بۆ قوربانی لە ماڵی خودامان، لە کاتی دیاریکراو ساڵ بە ساڵ، بۆ سووتاندنی لەسەر قوربانگای یەزدانی پەروەردگارمان، هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە.

35 «هەروەها بۆ هێنانی یەکەمین بەرهەمی خاکەکەمان و یەکەم بەری هەموو بەروبوومی هەموو دارێک ساڵ بە ساڵ بۆ ماڵی یەزدان.

36 «لەگەڵ نۆبەرەی کوڕ و ئاژەڵەکانمان، هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە، لەگەڵ نۆبەرەی مانگا و مەڕەکانمان هەتا بیانهێنین بۆ ماڵی خوداکەمان بۆ ئەو کاهینانەی کە لە ماڵی خوداکەمان خزمەت دەکەن.

37 «هەروەها یەکەمین هەویر و پێشکەشکراوی دانەوێڵەمان و بەروبوومی هەموو دارێک و شەراب و زەیت بۆ کاهینەکان دەهێنن بۆ ناو ژوورەکانی ماڵی خودامان. دەیەکی خاکەکەمان بۆ لێڤییەکان دەبێت. لێڤییەکان لە کشتوکاڵی هەموو شارۆچکەکانمان دەیەک دەبەن. 38 کاهینێکی نەوەی هارون لەگەڵ لێڤییەکاندا دەبێت کاتێک لێڤییەکان دەیەک وەردەگرن، لێڤییەکانیش دەیەک لە دەیەکی وەرگیراو دەدەنە گەنجینەی ماڵی خودامان. 39 نەوەی ئیسرائیل و نەوەی لێڤی، دیاری دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت دەهێننە ژوورەکان، قاپوقاچاغەکانی پیرۆزگا و کاهینە خزمەتکار و دەرگاوان و گۆرانیبێژەکانیش لەوێن.

«واز لە ماڵی خودای خۆمان ناهێنین.»

دانیشتووانی نوێی ئۆرشەلیم

11 ڕابەرەکانی گەل لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون و پاشماوەی گەلیش تیروپشکیان کرد هەتا یەک لە دەیان بێن بۆ نیشتەجێبوون لە ئۆرشەلیم، شاری پیرۆز، نۆ بەشەکەش لە شارۆچکەکانی خۆیان مانەوە. گەل داوای بەرەکەتیان کرد بۆ هەموو ئەوانەی کە خۆبەخش بوون بۆ نیشتەجێبوون لە ئۆرشەلیم.

کاهین و لێڤی و کۆیلە تەرخانکراوەکان و نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان لە شارۆچکەکانی یەهودا نیشتەجێ بوون، هەریەکە و لە موڵکەکەی خۆی لەناو شارۆچکەکانیان لە ئیسرائیل. ڕابەرانی هەرێمەکەش لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون، ئەوانەی لە نەوەی یەهودا و بنیامین لەناو ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.

لە نەوەی یەهودا:

عەتایا کوڕی عوزیا کوڕی زەکەریا کوڕی ئەمەریا کوڕی شەفەتیا کوڕی مەهلەلئێل لە نەوەی پێرێز، لەگەڵ مەعسێیاهوی کوڕی باروخیش کوڕی کۆل‌حوزێ کوڕی حەزایا کوڕی عەدایا کوڕی یۆیاریڤ کوڕی زەکەریای خەڵکی شالەح. هەموو نەوەی پێرێز کە لە ئۆرشەلیم دانیشتبوون، چوار سەد و شەست و هەشت پیاوی توانادار بوون.

ئەمانەش نەوەی بنیامینن:

سەلو کوڕی مەشولام کوڕی یۆعێد کوڕی پەدایا کوڕی قۆلایای کوڕی مەعسێیاهوی کوڕی ئیتیێلی کوڕی یەشەعیا، لەگەڵ گەبەی و سەلەی کە شوێنکەوتووەکانی بوون، نۆ سەد و بیست و هەشت کەس بوون. یۆئێلی کوڕی زکری سەرپەرشتیاریان بوو، یەهودای کوڕی هەسەنوئاش سەرپەرشتیاری بەشی دووەمی شارەکەوە بوو.

10 لە کاهینەکان:

یەدایای کوڕی یۆیاریڤ؛ یاکین؛ 11 سەرایای کوڕی حیلقیا کوڕی مەشولام کوڕی سادۆق کوڕی مەرایۆت کوڕی ئەحیتوڤی سەرکردەی ماڵی خودا و 12 هاوکارەکانیشیان ئەوانەی کاری پەرستگاکەیان دەکرد، هەشت سەد و بیست و دوو بوون؛ لەگەڵ عەدایای کوڕی یەرۆحام کوڕی پەلەلیا کوڕی ئەمچی کوڕی زەکەریا کوڕی پەشحور کوڕی مەلکیا و 13 هاوکارەکانیشی گەورەی بنەماڵەکان بوون، دوو سەد و چل و دوو بوون؛ لەگەڵ عەمشسەی کوڕی عەزەرئێل کوڕی ئەحزەی کوڕی مەشیلێمۆت کوڕی ئیمێر و 14 هاوکارەکانیشیان پاڵەوانە بەجەرگەکان بوون، سەد و بیست و هەشت بوون. زەبدیێلی کوڕی گیدۆلیم سەرپەرشتیاریان بوو.

15 لە لێڤییەکانیش:

شەمەعیای کوڕی حەشوڤ کوڕی عەزریقام کوڕی حەشەڤیای کوڕی بوننی؛ 16 شەبەتەی و یۆزاڤاد لە ڕابەرەکانی لێڤییەکان بوون، سەرپەرشتیاری کارەکەی دەرەوەی ماڵی خودا بوون؛ 17 هەروەها مەتەنیای سەرپەرشتیار، کە کوڕی میکا کوڕی زەبدی کوڕی ئاساف بوو، لە کاتی نوێژدا سەرپەرشتی سوپاسگوزاری دەکرد؛ بەقبوقیا کە دووەم بوو لەنێو هاوکارەکانی؛ عەڤدای کوڕی شەموع کوڕی گالال کوڕی یەدوتون. 18 هەموو لێڤییەکان لەناو شاری پیرۆز دوو سەد و هەشتا و چوار کەس بوون.

19 دەرگاوانەکان:

عەقوڤ و تەلمۆن و هاوکارەکانیان، ئەوانەی کە لە دەروازەکان ئێشکیان دەگرت، سەد و حەفتا و دوو بوون.

20 پاشماوەی ئیسرائیلیش لە کاهین و لێڤییەکان لە هەموو شارۆچکەکانی یەهودا بوون، هەریەکە لە میراتەکەی خۆی.

21 بەڵام کۆیلە تەرخانکراوەکان لە گردی عۆفەل نیشتەجێ بوون، چیحا و گیشپا و گێشپا سەرپەرشتیاریان بوون.

22 سەرپەرشتیاری لێڤییەکانیش لە ئۆرشەلیم عوزی کوڕی بانی کوڕی حەشەڤیا کوڕی مەتەنیا کوڕی میکا بوو. عوزی لە نەوەی ئاساف بوو، ئەو گۆرانیبێژانەی کە بەرپرسیار بوون لە خزمەتی ماڵی خودا. 23 پاشا فەرمانی لەسەر گۆرانیبێژەکان دەکرد، فەرمانەکانی یاسا بوون دەربارەی ئەرکی ڕۆژانەیان.

24 هەروەها پەتەحیای کوڕی مەشێزەبێل کە لە نەوەی زەرەحی کوڕی یەهودا بوو، بریکاری پاشا بوو بۆ هەموو کاروبارەکانی گەل.

25 هەندێک لە نەوەی یەهودا لە کێڵگەکانی دەوروبەری گوندەکان نیشتەجێ بوون: لە قیریەت ئەربەع و دەوروبەری؛ لە دیڤۆن و دەوروبەری؛ لە یەقەڤچئێل و دەوروبەری؛ 26 لە یێشوع و مۆلادا و بێت‌پەلەت؛ 27 لە حەچەر شوعال و بیری شابەع و دەوروبەری؛ 28 لە چیقلەگ و لە مەکۆنا و دەوروبەری؛ 29 لە کانی ڕیمۆن و چۆرعا و یەرموت؛ 30 لە زانۆوەح و عەدولام و گوندەکانیان؛ لە لاخیش و کێڵگەکانی؛ و لە عەزێقا و دەوروبەری. ئیتر لە بیری شابەعەوە هەتا دۆڵی هینۆم نیشتەجێ بوون.

31 بنیامینەکانی خەڵکی گەڤەع لەم گوندانە نیشتەجێ بوون: لە میخماس، عەییا، بێت‌ئێل و دەوروبەری؛ 32 لە عەناتۆت، نۆڤ و عەنانیا؛ 33 لە حاچۆر، ڕامە و گیتەیم؛ 34 لە حادید، چەڤۆعیم و نەڤەڵات؛ 35 لە لۆد و ئۆنۆ، هەروەها لە دۆڵی پیشەوەرەکان.

36 هەندێک بەشی لێڤییەکانی یەهودا لە خاکی بنیامین نیشتەجێ بوون.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.