Font Size
ئاشکراکردن 1:5-8
Kurdi Sorani Standard
ئاشکراکردن 1:5-8
Kurdi Sorani Standard
5 هەروەها لە عیسای مەسیحیشەوە کە شایەتیدەری دڵسۆزە، نۆبەرەی هەستانەوەی نێو مردووانە، سەرۆکی پاشاکانی سەر زەوییە.
ئەو کە ئێمەی خۆشدەوێت و بە خوێنی خۆی لە گوناهەکانمان ئازادی کردین و 6 ئێمەی کردە شانشین و کاهین بۆ خودای باوکی، هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە! ئامین.
7 ئەوەتا لەگەڵ هەوردا[a] دێت و
هەموو چاوێک دەیبینێت،
ئەوانەش کە ڕمیان لێیداوە،
هەموو خێڵەکانی زەویش شیوەنی بۆ دەگێڕن.
بێگومان بەم جۆرە دەبێت، ئامین.
8 یەزدانی پەروەردگار دەفەرموێ: «من ئەلف و یێم، ئەوەی هەیە و هەبووە و دێت، هەرە بە توانا.»
Read full chapterFootnotes
- 1:7 بڕوانە دانیال 7:13.
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.