Add parallel Print Page Options

هەروەها لە عیسای مەسیحیشەوە کە شایەتیدەری دڵسۆزە، نۆبەرەی هەستانەوەی نێو مردووانە، سەرۆکی پاشاکانی سەر زەوییە.

ئەو کە ئێمەی خۆشدەوێت و بە خوێنی خۆی لە گوناهەکانمان ئازادی کردین و ئێمەی کردە شانشین و کاهین بۆ خودای باوکی، هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە! ئامین.

ئەوەتا لەگەڵ هەوردا[a] دێت و
    هەموو چاوێک دەیبینێت،
ئەوانەش کە ڕمیان لێیداوە،
    هەموو خێڵەکانی زەویش شیوەنی بۆ دەگێڕن.
            بێگومان بەم جۆرە دەبێت، ئامین.

یەزدانی پەروەردگار دەفەرموێ: «من ئەلف و یێم، ئەوەی هەیە و هەبووە و دێت، هەرە بە توانا.»

Read full chapter

Footnotes

  1. 1‏:7 بڕوانە دانیال 7‏:13‏‏.‏