Menu
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
account
Start your day in Scripture. Get the Verse of the Day by email.
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
Understand more as you read. Try Bible Gateway Plus.
  • Read
    • Reading Plans
    • Advanced Search
    • Available Versions
    • Audio Bibles
  • Study
    • Scripture Engagement
    • More Resources
  • News
  • Explore
    • Newsletters
    • Devotionals
    • Bible Gateway App
    • Bible Audio App
    • Take a Tour
  • Store
    • Bibles
    • Deals
    • More
  • Bible Gateway Plus
KSS
Version
Bible Books Bible Books
KSS
Version
Read
Study
News
Explore
Store
Bible Gateway Plus
Light Mode Dark Mode
Font Size
Log In show menu
Previous Next
Print PrintSettingsSettingsShare ShareParallelParallelExpandExpandCollapse

یەکەم پوختەی مێژوو 5  Kurdi Sorani Standard

ڕەئوبێن

5 ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل بوو، بەڵام کاتێک کە پێخەفی باوکی گڵاوکرد، مافی نۆبەرایەتییەکەی درا بە نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل، ئیتر لە ڕەچەڵەکنامە بە نۆبەرە تۆمارنەکرا. 2 هەرچەندە یەهودا لە هەموو براکانی بەهێزتر بوو و پاشایەک لە پشتی ئەو دەرچوو، بەڵام نۆبەرایەتییەکە بۆ یوسف بوو.

3 کوڕەکانی ڕەئوبێنی کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل:

حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی.

4 نەوەکانی یۆئێل:

شەمەعیا کوڕی یۆئێل، گۆگ کوڕی شەمەعیا،

شیمعی کوڕی گۆگ، 5 میخا کوڕی شیمعی،

ڕەئایا کوڕی میخا، بەعل کوڕی ڕەئایا،

6 بئێرە کوڕی بەعل. بئێرەش ئەو کەسە بوو کە تگلەت پلئەسەری پاشای ئاشور ڕاپێچی کرد. بئێرە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو.

7 خزمەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان و بەپێی تۆمارکردنیان لە ڕەچەڵەکنامە:

یەعیێلی سەرکردە، زەکەریا و 8 بەلەعی کوڕی عازازی کوڕی شەمەعی کوڕی یۆئێل، لە عەرۆعێرەوە هەتا نەبۆ و بەعل‌مەعۆن نیشتەجێ بوون. 9 بەرەو ڕۆژهەڵاتیش هەتا دەهاتە بیابانی دەم ڕووباری فورات پەلیان هاویشت، چونکە ئاژەڵەکانیان لە خاکی گلعاددا زۆر ببوون.

10 لە سەردەمی پاشایەتی شاولدا، جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان بەرپا کرد و بەزاندنیان و لە خێوەتەکانی هاجەرییەکان نیشتەجێ بوون لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی گلعاددا.

گاد

11 نەوەی گادیش لەتەنیشت نەوەی ڕەئوبێنەوە نیشتەجێ بوون لە خاکی باشانەوە هەتا سەلخە:

12 لە باشان یۆئێل سەرکردە و شافام لە پلەی دووەم و یەعنەی و شافات لە پلەی سێیەم بوون.

13 خزمەکانیان بەپێی بنەماڵەکانیان حەوت بوون:

میکائیل، مەشولام، شەڤەع، یۆرەی، یەعکان، زیەع و ئێبەر.

14 ئەمانەش کوڕەکانی ئەبیحەیلی کوڕی حوریی کوڕی یارۆحای کوڕی گلعادی کوڕی میکائیلی کوڕی یەشیشەیی کوڕی یەحدۆی کوڕی بووز بوون.

15 ئەحیی کوڕی عەبدیێلی کوڕی گۆنی گەورەی بنەماڵەکانیان بوو.

16 جا گادییەکان لە گلعاد، لە باشان، لە گوندەکانیدا و لە هەموو دەشتاییەکانی شارۆن لەسەر سنوورەکانی نیشتەجێ بوون.

17 ڕەچەڵەکی هەموو ئەمانە لە ماوەی پاشایەتی یۆتامی پاشای یەهودا و یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیلدا تۆمار کران.

18 نەوەی ڕەئوبێن و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە[a]، لە پیاوە ئازاکان ئەوانەی قەڵغان و شمشێریان هەڵگرتبوو، تیرئەنداز بوون و مەشقی جەنگیان کردبوو، چل و چوار هەزار و حەوت سەد و شەست جەنگاوەر بوون. 19 جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان و یەتور و نافیش و نۆداڤ بەرپا کرد و 20 یارمەتییان بۆ هات. هاجەرییەکان و هەموو ئەوانەی لەگەڵیاندا بوون درانە دەستیانەوە، چونکە لە جەنگەکەدا هاواریان بۆ خودا کرد، ئەویش وەڵامی دانەوە، لەبەر ئەوەی پشتیان پێی بەست. 21 هەروەها دەستیان بەسەر ئاژەڵە ماڵییەکانی هاجەرییەکاندا گرت، پەنجا هەزار وشتر و دوو سەد و پەنجا هەزار سەر مەڕ و دوو هەزار گوێدرێژ و لە مرۆڤیش سەد هەزار کەس و 22 ژمارەیەکی زۆر کوژران، لەبەر ئەوەی جەنگەکە لە خوداوە بوو. ئیتر هەتا ڕاپێچکردنەکە لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون.

نیوەی هۆزی مەنەشە

23 نیوەی هۆزی مەنەشەش لە خاکەکە نیشتەجێ بوون، لە باشانەوە هەتا بەعل‌حەرمۆن پەلیان هاویشت، کە پێی دەگوترێ سنیر، یان چیای حەرمۆن.

24 ئەمانەش گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون: عێفەر، یەشعی، ئەلیێل، عەزریێل، یەرمیا، هۆدەیڤاهو و یەحدیێل، کە هەموو ئەمانە پیاوانی پاڵەوانی ئازا و پیاوانی ناودار و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. 25 بەڵام ناپاکییان لە خودای باوباپیرانیان کرد و بەدوای خوداوەندەکانی گەلانی خاکەکەوە لەشفرۆشییان[b] کرد، ئەوانەی خودا لەبەردەمیاندا لەناوی بردن. 26 لەبەر ئەوە خودای ئیسرائیل ڕۆحی پولی پاشای ئاشوری هەژاند، کە بە تگلەت پلئەسەر بەناوبانگە، ئەویش ڕەئوبێنی و گادییەکان لەگەڵ نیوەی هۆزی مەنەشەی ڕاپێچ کرد. ئەوانی هێنایە حەلەح و خابوور و هارا و ڕووباری گۆزان، هەتا ئەمڕۆش لەوێ ماونەتەوە.

Footnotes

  1. 5‏:18 هۆزی مەنەشە دابەش ببوون بۆ سەر دوو بەش، هەریەکەیان کەوتبووە لایەکی ڕووباری ئوردونەوە.‏
  2. 5‏:25 بە واتای لەشفرۆشی جەستەیی و ڕۆحیش دێت. بەو کەسە دەگوترێت کە لاف لێدەدات بەوەفایە بۆ یەزدان، بەڵام لە هەمان کاتدا ستایش و قوربانی بۆ خودایەکی دیکە دەکات. واتە لە بنەڕەتدا کەسەکە بێوەفایە لەگەڵ یەزدان، هەروەک چۆن پیاوێک بێوەفا بێت بەرامبەر بە ژنەکەی.‏
Next
یەکەم پوختەی مێژوو 4
یەکەم پوختەی مێژوو 6
Next
dropdown
Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.

Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo

Font Size

Font Size

Dark Mode

Light Mode Dark Mode

About

  • About
  • Learn About the Bible
  • Statement of Faith
  • Mobile App
  • Store
  • Blog
  • Newsroom
  • Support Us

Help

  • FAQs
  • Tutorials
  • Use Bible Gateway on Your Site
  • Advertise with us
  • Contact us
  • Privacy policy
  • California Privacy Rights
  • Do Not Sell My Personal Information
  • Site: Terms of use
  • Widget: Terms of use

Our Network

  • FaithGateway
  • StudyGateway
  • ChurchSource
  • HarperCollins Christian Publishing
  • Grupo Nelson
  • Editorial Vida
  • Thomas Nelson
  • WestBow Press
  • Zondervan
  • MasterLectures

Social

  • Facebook
  • Instagram
  • Pinterest
  • TikTok
  • X
  • YouTube

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway
Sign Up for Bible Gateway: News & Knowledge
Get weekly Bible news, info, reflections, and deals in your inbox.

By submitting your email address, you understand that you will receive email communications from Bible Gateway, operated by HarperCollins Christian Publishing, 501 Nelson Pl, Nashville, TN 37214 USA, including commercial communications and messages from partners of Bible Gateway. You may unsubscribe from Bible Gateway’s emails at any time. If you have any questions, please review our Privacy Policy or email us at privacy@biblegateway.com.

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway