Menu
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
account
One verse. Every morning. Get the free Verse of the Day email.
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
Study resources + Scripture = deeper understanding.
  • Read
    • Reading Plans
    • Advanced Search
    • Available Versions
    • Audio Bibles
  • Study
    • Scripture Engagement
    • More Resources
  • News
  • Explore
    • Newsletters
    • Devotionals
    • Bible Gateway App
    • Bible Audio App
    • Take a Tour
  • Store
    • Bibles
    • Deals
    • More
  • Bible Gateway Plus
KSS
Version
Bible Books Bible Books
KSS
Version
Read
Study
News
Explore
Store
Bible Gateway Plus
Light Mode Dark Mode
Font Size
Log In show menu
Previous Next
Print PrintSettingsSettingsShare ShareParallelParallelExpandExpandCollapse

یەکەم پوختەی مێژوو 24  Kurdi Sorani Standard

دابەشکردنی کاهینەکان بەسەر لقەکاندا

24 ئەمانەش بەشەکانی نەوەی هارون بوون:

کوڕەکانی هارون، ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوون. 2 ناداب و ئەبیهو پێش باوکیان مردن و کوڕیان نەبوو، لەبەر ئەوە ئەلعازار و ئیتامار بوون بە کاهین. 3 بە یارمەتی سادۆق لە نەوەی ئەلعازار و ئەحیمەلەخ لە نەوەی ئیتامار، داود نەوەی هارونی بەپێی خشتەی خزمەتکردنەکانیان دابەش کرد. 4 جا بینییان نەوەی ئەلعازار ژمارەی ڕابەرەکانیان زیاترە لە نەوەی ئیتامار، لەبەر ئەوە نەوەی ئەلعازاریان دابەش کرد بە شازدە گەورەی بنەماڵە و نەوەی ئیتاماریش هەشت بنەماڵە. 5 لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن.

6 شەمەعیای کوڕی نەتەنێل لە نەوەی لێڤییەکان کە سەرقەڵەم بوو، بە ئامادەبوونی پاشا و کاربەدەستەکان، سادۆقی کاهین، ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، ناوەکانی ئەوانی بەم چەشنە نووسی: یەک بنەماڵە سەر بە ئیتامار لەدوای یەک سەر بە ئەلعازار.

7 یەکەم تیروپشک بۆ یەهۆیاریڤ دەرچوو و

دووەم بۆ یەدایا و

8 سێیەم بۆ حاریم و

چوارەم بۆ سەعۆریم و

9 پێنجەم بۆ مەلکیا و

شەشەم بۆ میامین و

10 حەوتەم بۆ هەقۆچ و

هەشتەم بۆ ئەبیا و

11 نۆیەم بۆ یێشوع و

دەیەم بۆ شەخەنەیا و

12 یازدەیەم بۆ ئەلیاشیڤ و

دوازدەیەم بۆ یاقیم و

13 سێزدەیەم بۆ حوپا و

چواردەیەم بۆ یەشەڤەئاڤ و

14 پازدەیەم بۆ بیلگا و

شازدەیەم بۆ ئیمێر و

15 حەڤدەیەم بۆ حێزیر و

هەژدەیەم بۆ هەپیچێچ و

16 نۆزدەیەم بۆ پەتەحیا و

بیستەم بۆ یەحەزقیێل و

17 بیست و یەکەم بۆ یاکین و

بیست و دووەم بۆ گاموول و

18 بیست و سێیەم بۆ دەلایا و

بیست و چوارەمیش بۆ مەعەزیاهو دەرچوو.

19 کە هاتنە ناو پەرستگای یەزدان بەپێی ئەم خشتەیە خزمەتیان دەکرد بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە هارونی باپیرە گەورەیان بۆی دیاری کردن، بەپێی ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێی کردبوو.

پاشماوەی لێڤییەکان

20 سەبارەت بەو نەوانەی لێڤی کە ماونەتەوە:

لە نەوەی عەمرام: شوڤائێل؛

لە نەوەی شوڤائێل: یەحدەیاهو.

21 لە نەوەی ڕەحەڤیا:

ییشیا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.

22 لە یەسهارییەکان: شەلۆمۆت؛

لە نەوەی شەلۆمۆت: یەحەت.

23 لە نەوەی حەبرۆن: یەرییاهوی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەم.

24 لە نەوەی عوزیێل: میخا و

لە نەوەی میخا: شامیر و

25 ییشیای برای میخا؛ و

لە نەوەی ییشیا: زەکەریا.

26 کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی.

کوڕەکەی یەعزیا: بەنۆ.

27 لە نەوەی مەراری:

لە یەعزیا: بەنۆ، شۆهەم، زەکور و عیڤری.

28 لە مەحلی: ئەلعازار و ئەلعازاریش کوڕی نەبوو.

29 لە قیش:

یەرەحمێلی کوڕی قیش؛ و

30 نەوەی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت.

ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەپێی بنەماڵەکانیان. 31 هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک.

Next
یەکەم پوختەی مێژوو 23
یەکەم پوختەی مێژوو 25
Next
dropdown
Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.

Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo

Font Size

Font Size

Dark Mode

Light Mode Dark Mode

About

  • About
  • Learn About the Bible
  • Statement of Faith
  • Mobile App
  • Store
  • Blog
  • Newsroom
  • Support Us

Help

  • FAQs
  • Tutorials
  • Use Bible Gateway on Your Site
  • Advertise with us
  • Contact us
  • Privacy policy
  • California Privacy Rights
  • Do Not Sell My Personal Information
  • Site: Terms of use
  • Widget: Terms of use

Our Network

  • FaithGateway
  • StudyGateway
  • ChurchSource
  • HarperCollins Christian Publishing
  • Grupo Nelson
  • Editorial Vida
  • Thomas Nelson
  • WestBow Press
  • Zondervan
  • MasterLectures

Social

  • Facebook
  • Instagram
  • Pinterest
  • TikTok
  • X
  • YouTube

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway
Sign Up for Bible Gateway: News & Knowledge
Get weekly Bible news, info, reflections, and deals in your inbox.

By submitting your email address, you understand that you will receive email communications from Bible Gateway, operated by HarperCollins Christian Publishing, 501 Nelson Pl, Nashville, TN 37214 USA, including commercial communications and messages from partners of Bible Gateway. You may unsubscribe from Bible Gateway’s emails at any time. If you have any questions, please review our Privacy Policy or email us at privacy@biblegateway.com.

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway