Menu
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
account
A new Bible Gateway experience is here. Spot something unexpected? Tell us what needs a closer look.
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
Study resources + Scripture = deeper understanding.
  • Read
    • Reading Plans
    • Advanced Search
    • Available Versions
    • Audio Bibles
  • Study
    • Scripture Engagement
    • More Resources
  • News
  • Explore
    • Newsletters
    • Devotionals
    • Bible Gateway App
    • Bible Audio App
    • Take a Tour
  • Store
    • Bibles
    • Deals
    • More
  • Bible Gateway Plus
KSS
Version
Bible Books Bible Books
KSS
Version
Read
Study
News
Explore
Store
Bible Gateway Plus
Light Mode Dark Mode
Font Size
Log In show menu
Previous Next
Print PrintSettingsSettingsShare ShareParallelParallelExpandExpandCollapse

یەرمیا 9  Kurdi Sorani Standard

9 خۆزگە سەرم گۆمی ئاو بووایە و
    چاوەکانم جۆگەی فرمێسک،
جا شەو و ڕۆژ دەگریام
    بۆ کوژراوەکانی گەلەکەم.
2 خۆزگە دیوەخانێکم لە چۆڵەوانی هەبووایە،
    جا وازم لە گەلەکەم دەهێنا و لەلای دەڕۆیشتم،
چونکە ئەوان هەموو داوێنپیسن و
    کۆمەڵی ناپاکانن.

3 «زمانیان ئامادە دەکەن
    وەک کەوانێک بۆ هاویشتنی درۆ،
بەسەر خاکەکەدا زاڵ بوون،
    بەڵام بە ڕێگای ڕاستی نەبوو،
چونکە لە خراپەیەکەوە دەچنە خراپەیەکی دیکە،
    بەڵام دان بە مندا نانێن.»
            ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
4 «با هەریەکە وریای خۆی بێت لە برادەرەکەی،
    پشت بە هیچ برایەک مەبەستن،
چونکە هەموو برایەک وەک یاقوب هەڵخەڵەتێنەرە[a] و
    هەموو برادەرێک بوختانکەرە.
5 هەرکەسە و برادەری خۆی فریودەدات،
    کەس بە ڕاستی نادوێت.
زمانی خۆیان بە درۆ ڕاهێناوە،
    خۆیان لە خراپە ماندوو بوون.
6 تۆ لەناو فرتوفێڵ دادەنیشیت،
    بە فرتوفێڵ ڕەتیان کردەوە دان بە مندا بنێن.»
            ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

7 لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:

«ئەوەتا من دەیانپاڵێوم و تاقییان دەکەمەوە،
    لەبەر گوناهەکانیان چارەسەرێکی دیکە نییە بۆ گەلەکەی من.
8 زمانیان تیری کوشندەیە و
    بە دەمیان فێڵ دەکەن.
هەرکەسە بە هاوڕێکەی دەڵێت، ”ئاشتی“،
    بەڵام لە ناخییەوە بۆسەی بۆ دەنێتەوە.
9 ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟
    ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟»
            ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

10 بۆ چیاکان گریان و شیوەن دەگێڕم،
    بەسەر لەوەڕگاکانی چۆڵەوانیدا دەلاوێنمەوە،
چونکە ئەوان وێران بوون و کەس پێیدا تێناپەڕێت،
    دەنگی مێگەل نابیسترێت،
باڵندەی ئاسمان ڕایانکرد،
    ئاژەڵ ڕۆیشتن.

11 «ئۆرشەلیم وێران دەکەم،
    دەیکەمە داڵدەی چەقەڵ،
شارۆچکەکانی یەهودا دەکەمە کاولگە
    بەبێ دانیشتووان.»

12 کێ کەسێکی دانایە و ئەمە تێدەگات؟ کێ ئەوەی یەزدان فێری کرد دەتوانێت ڕوونی بکاتەوە؟ بۆچی زەوی لەناوچوو، چۆڵەوانی وێران بوو، کەس ناتوانێت لێی بپەڕێتەوە؟

13 یەزدان فەرمووی: «لەبەر ئەوەی وازیان لە فێرکردنەکەم هێنا، ئەوەی خستمە پێشیان پەیڕەویان نەکرد، گوێڕایەڵی من نەبوون. 14 لەبری ئەوە، بەدوای کەللەڕەقی خۆیان کەوتن، بەدوای بەعلەکان کەوتن، کە باوباپیرانیان فێریان کردن.» 15 لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئاوا دەفەرموێت: «ئەوەتا من زەقنەبووت دەرخواردی ئەم گەلە دەدەم و ئاوی ژەهراوییان پێ دەنۆشم. 16 بەناو چەندین نەتەوەدا پەرتیان دەکەم کە نە خۆیان و نە باوباپیرانیان نەیانناسیون، بە شمشێریش ڕاویان دەنێم هەتا لەناویان دەبەم.»

17 یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:

«سەرنج بدەن! بانگی ژنە ماتەمگێڕەکان بکەن هەتا بێن،
    بنێرن بەدوای ژنە شارەزاکان.
18 با خێرا بێن و دەنگی شیوەن بەسەرماندا هەڵبڕن،
    چاوەکانمان فرمێسک بڕێژێت و
    پێڵووەکانمان ئاویان لێ هەڵبقوڵێت.
19 چونکە دەنگی شیوەن لە سییۆنەوە بیسترا،
    ”چۆن تێکدراین!
    چەند شەرمەزار بووین!
چونکە زەوییەکەمان بەجێهێشت،
    چونکە ماڵەکانمان کاول کران.“»

20 ئەی ژنان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،
    گوێ لە فەرمایشتی دەمی ئەو بگرن.
کچەکانتان فێری شیوەن بکەن،
    هەر ژنێکیش دەستەخوشکەکەی فێری ماتەم گێڕان بکات.
21 مردن بە پەنجەرەکانمان هەڵگەڕا،
    هاتە ناو قەڵاکانمانەوە،
بۆ قڕکردنی منداڵان لە کۆڵان و
    لاوان لە گۆڕەپانەکان.

22 بڵێ: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«”تەرمی مرۆڤ دەکەوێت،
    وەک زبڵ بەسەر ڕووی کێڵگەوە،
وەک چەپکی دوای دروێنەکەر،
    کەس نییە کۆی بکاتەوە.“»

23 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«با دانا شانازی بە دانایی خۆی نەکات،
    با پاڵەوان شانازی بە پاڵەوانیێتی خۆی نەکات،
    با دەوڵەمەند شانازی بە دەوڵەمەندیێتی خۆی نەکات،
24 بەڵکو ئەوەی شانازی دەکات، با شانازی بەمە بکات:
    کە لە من تێدەگات و دەمناسێت،
کە من یەزدانم، ئەوەی خۆشەویستی نەگۆڕ و
    دادوەری و ڕاستودروستی لەسەر زەوی دەهێنمە دی،
    چونکە خۆشی لەمانە دەبینم.»
            ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

25 یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە تەنها بە لەش خەتەنە کراون، 26 خەڵکی میسر و یەهودا و ئەدۆم و عەمۆن و مۆئاب و قژبڕاوەکانی[b] دانیشتووی چۆڵەوانی. هەموو نەتەوەکان خەتەنە نەکراون و هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلیش دڵیان خەتەنە نەکراوە[c].»

Footnotes

  1. 9‏:4 بڕوانە چیڕۆکی یاقوب لە پەیدابوون 27‏:36‏‏.‏
  2. 9‏:26 خەڵکێک بوون وەک نەریتێکی بتپەرستی پرچیان بڕیوە.‏
  3. 9‏:26 هەرچەندە بنەماڵەی ئیسرائیل جەستەیان خەتەنەکراوە، بەڵام ڕۆحیان تەرخان نەکراوە بۆ یەزدان.‏
Next
یەرمیا 8
یەرمیا 10
Next
dropdown
Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.

Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo

Font Size

Font Size

Dark Mode

Light Mode Dark Mode

About

  • About
  • Learn About the Bible
  • Statement of Faith
  • Mobile App
  • Store
  • Blog
  • Newsroom
  • Support Us

Help

  • FAQs
  • Tutorials
  • Use Bible Gateway on Your Site
  • Advertise with us
  • Contact us
  • Privacy policy
  • California Privacy Rights
  • Do Not Sell My Personal Information
  • Site: Terms of use
  • Widget: Terms of use

Our Network

  • FaithGateway
  • StudyGateway
  • ChurchSource
  • HarperCollins Christian Publishing
  • Grupo Nelson
  • Editorial Vida
  • Thomas Nelson
  • WestBow Press
  • Zondervan
  • MasterLectures

Social

  • Facebook
  • Instagram
  • Pinterest
  • TikTok
  • X
  • YouTube

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway
Sign Up for Bible Gateway: News & Knowledge
Get weekly Bible news, info, reflections, and deals in your inbox.

By submitting your email address, you understand that you will receive email communications from Bible Gateway, operated by HarperCollins Christian Publishing, 501 Nelson Pl, Nashville, TN 37214 USA, including commercial communications and messages from partners of Bible Gateway. You may unsubscribe from Bible Gateway’s emails at any time. If you have any questions, please review our Privacy Policy or email us at privacy@biblegateway.com.

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway