Add parallel Print Page Options

ڕازیبوون بە خزمەتی پۆڵس

دوای چواردە ساڵ لەگەڵ بەرناباس گەڕامەوە ئۆرشەلیم، تیتۆسم لەگەڵ خۆم برد. گەڕانەوەکەم بەگوێرەی ئاشکراکردنێک بوو، ئەو پەیامەی ئینجیل کە لەنێو نەتەوەکان جاڕی دەدەم، خستمە بەردەمیان، بەڵام بۆ گەورە پیاوانی کڵێسا بە تەنها، تاکو ئەوەی بۆی ڕادەکەم و ڕامکردووە بەفیڕۆ نەڕوات. بەڵام هەرچەندە تیتۆس کە لەگەڵم بوو یۆنانی بوو، زۆریان لێ نەکرد خەتەنە بکرێت. ئەم بابەتە لەوەوە سەری هەڵدا هەندێک برایانی درۆزن دزەیان کردبووە ناومان. هاتبوون بمانکەن بە کۆیلە لە ڕێگەی سیخوڕیکردن لەسەر ئەم ئازادییەی کە بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح هەمانە. بۆ کاتژمێرێکیش ملکەچیان نەبووین، تاکو ڕاستی ئینجیل لەگەڵتان بمێنێتەوە.

بەڵام ئەوانەی بە گەورە پیاو دادەنران، هەرچییەک بن، بەلای منەوە گرنگ نییە، چونکە خودا تەماشای ڕواڵەتی مرۆڤ ناکات، ئەوان هیچیان بۆ پەیامەکەم زیاد نەکرد. بەڵکو بە پێچەوانەوە، بینییان کە پەیامی ئینجیل بۆ نەتەوەکان[a] بە من سپێردراوە، هەروەک پەیامی ئینجیل بۆ جولەکەکان بە پەترۆس سپێردراوە، چونکە خودا بەهۆی پەترۆس وەک نێردراو بۆ جولەکەکان کاری دەکرد، لە منیشدا بۆ نەتەوەکان کاری دەکرد. کاتێک یاقوب و پەترۆس و یۆحەنا کە بە کۆڵەکە دانرابوون، بەم نیعمەتەیان زانی کە بە من دراوە، ئەوسا ئەوان دەستی ڕاستی هاوبەشیان بۆ من و بەرناباس درێژکرد، تاکو ئێمە بۆ لای نەتەوەکان بچین و ئەوانیش بۆ لای جولەکەکان بچن. 10 تەنها داوایان کرد هەژاران لەیاد نەکەین، ئەمەش شتێکە هەمیشە کۆششم بۆی کردووە.

سەرزەنشتکردنی پەترۆس

11 بەڵام کاتێک پەترۆس هاتە ئەنتاکیا، ڕووبەڕوو بەربەرەکانێم کرد، لەبەر ئەوەی گلەیی لەسەر بوو، 12 چونکە پێشتر کەسانێک لەلای یاقوبەوە هاتبوون، لەگەڵ ناجولەکەکان نانی دەخوارد، بەڵام کاتێک ئەوان هاتن، لە ترسی ئەو تاقمەی کە دەڵێن دەبێ باوەڕدار خەتەنە بکرێت[b]، خۆی کێشایەوە. 13 جولەکەکانی دیکەش لەگەڵیدا دەستیان بە دووڕوویی کرد، تەنانەت بەرناباسیش بە دووڕووییان چەواشە بوو.

14 کاتێک بینیم بەگوێرەی ڕێگای ڕاستی پەیامی ئینجیل ناڕۆن، لەبەرچاوی هەمووان بە پەترۆسم گوت: «ئەگەر تۆ جولەکەی، وەک ناجولەکە دەژیت نەک وەکو جولەکە، ئیتر چۆن ئەو ناجولەکانە ناچار دەکەیت نەریتی جولەکەکان پەیڕەو بکەن؟

15 «ئێمە بە جولەکەیی لەدایک بووین و لە نەتەوە گوناهبارەکان نین، 16 دەزانین مرۆڤ بە کارکردن بە شەریعەت بێتاوان ناکرێ، بەڵکو بە باوەڕ بە عیسای مەسیح. جا ئێمە باوەڕمان بە عیسای مەسیح هێنا تاکو بە باوەڕ بە مەسیح بێتاوان بکرێین، ئەمەش نەک بە کارکردن بە شەریعەت، چونکە لە ڕێی کارکردن بە شەریعەت کەس بێتاوان ناکرێت.

17 «بەڵام ئەگەر ئێمە لە هەوڵدانمان بۆ بێتاوانبوون بە مەسیح، خۆمان دۆزییەوە کە گوناهبارین، ئیتر ئایا مەسیح خزمەتکاری گوناهە؟ بێگومان نەخێر! 18 ئەگەر من شتێک بنیاد بنێمەوە کە لەپێشدا تێکمدابێت، ئەوا دەیسەلمێنم سەرپێچیکارم، 19 چونکە لە ڕێگەی شەریعەت بۆ شەریعەت مردم، تاکو بۆ خودا بژیم. 20 من لەگەڵ مەسیح لە خاچ درام، ئیتر من نیم ئەوەی دەژیێت، بەڵکو مەسیحە لە مندا دەژیێت. ئێستاش کەوا بە جەستە دەژیم، ئەوا بە باوەڕ بە کوڕی خودا دەژیم، ئەوەی منی خۆشویست و خۆی کردە قوربانی بۆ من. 21 من نیعمەتی خودا پووچەڵ ناکەمەوە، چونکە ئەگەر بێتاوانی بە شەریعەت بووایە، ئەوا مردنی مەسیح بێ سوود بوو.»

Footnotes

  1. 2‏:7 یۆنانی: خەتەنە نەکراوان.‏
  2. 2‏:12 ڕێبازەکە دەڵێت کە بێ خەتەنەکردن مرۆڤ ڕزگاری نابێت.‏

Paul Accepted by the Apostles

Then after fourteen years, I went up again to Jerusalem,(A) this time with Barnabas.(B) I took Titus(C) along also. I went in response to a revelation(D) and, meeting privately with those esteemed as leaders, I presented to them the gospel that I preach among the Gentiles.(E) I wanted to be sure I was not running and had not been running my race(F) in vain. Yet not even Titus,(G) who was with me, was compelled to be circumcised, even though he was a Greek.(H) This matter arose because some false believers(I) had infiltrated our ranks to spy on(J) the freedom(K) we have in Christ Jesus and to make us slaves. We did not give in to them for a moment, so that the truth of the gospel(L) might be preserved for you.

As for those who were held in high esteem(M)—whatever they were makes no difference to me; God does not show favoritism(N)—they added nothing to my message.(O) On the contrary, they recognized that I had been entrusted with the task(P) of preaching the gospel to the uncircumcised,[a](Q) just as Peter(R) had been to the circumcised.[b] For God, who was at work in Peter as an apostle(S) to the circumcised, was also at work in me as an apostle(T) to the Gentiles. James,(U) Cephas[c](V) and John, those esteemed as pillars,(W) gave me and Barnabas(X) the right hand of fellowship when they recognized the grace given to me.(Y) They agreed that we should go to the Gentiles,(Z) and they to the circumcised. 10 All they asked was that we should continue to remember the poor,(AA) the very thing I had been eager to do all along.

Paul Opposes Cephas

11 When Cephas(AB) came to Antioch,(AC) I opposed him to his face, because he stood condemned. 12 For before certain men came from James,(AD) he used to eat with the Gentiles.(AE) But when they arrived, he began to draw back and separate himself from the Gentiles because he was afraid of those who belonged to the circumcision group.(AF) 13 The other Jews joined him in his hypocrisy, so that by their hypocrisy even Barnabas(AG) was led astray.

14 When I saw that they were not acting in line with the truth of the gospel,(AH) I said to Cephas(AI) in front of them all, “You are a Jew, yet you live like a Gentile and not like a Jew.(AJ) How is it, then, that you force Gentiles to follow Jewish customs?(AK)

15 “We who are Jews by birth(AL) and not sinful Gentiles(AM) 16 know that a person is not justified by the works of the law,(AN) but by faith in Jesus Christ.(AO) So we, too, have put our faith in Christ Jesus that we may be justified by faith in[d] Christ and not by the works of the law, because by the works of the law no one will be justified.(AP)

17 “But if, in seeking to be justified in Christ, we Jews find ourselves also among the sinners,(AQ) doesn’t that mean that Christ promotes sin? Absolutely not!(AR) 18 If I rebuild what I destroyed, then I really would be a lawbreaker.

19 “For through the law I died to the law(AS) so that I might live for God.(AT) 20 I have been crucified with Christ(AU) and I no longer live, but Christ lives in me.(AV) The life I now live in the body, I live by faith in the Son of God,(AW) who loved me(AX) and gave himself for me.(AY) 21 I do not set aside the grace of God, for if righteousness could be gained through the law,(AZ) Christ died for nothing!”[e]

Footnotes

  1. Galatians 2:7 That is, Gentiles
  2. Galatians 2:7 That is, Jews; also in verses 8 and 9
  3. Galatians 2:9 That is, Peter; also in verses 11 and 14
  4. Galatians 2:16 Or but through the faithfulness of … justified on the basis of the faithfulness of
  5. Galatians 2:21 Some interpreters end the quotation after verse 14.