Menu
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
account
Start your day in Scripture. Get the Verse of the Day by email.
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
Understand more as you read. Try Bible Gateway Plus.
  • Read
    • Reading Plans
    • Advanced Search
    • Available Versions
    • Audio Bibles
  • Study
    • Scripture Engagement
    • More Resources
  • News
  • Explore
    • Newsletters
    • Devotionals
    • Bible Gateway App
    • Bible Audio App
    • Take a Tour
  • Store
    • Bibles
    • Deals
    • More
  • Bible Gateway Plus
KSS
Version
Bible Books Bible Books
KSS
Version
Read
Study
News
Explore
Store
Bible Gateway Plus
Light Mode Dark Mode
Font Size
Log In show menu
Previous Next
Print PrintSettingsSettingsShare ShareParallelParallelExpandExpandCollapse

گۆرانی گۆرانییەکان 2  Kurdi Sorani Standard

ئەویندار

2 من گوڵاڵە سوورەی شارۆن و
    سەوسەنی دۆڵانم.

دڵدار

2 وەک گوڵی سەوسەن لەناو دڕکوداڵ
    یارەکەم ئاوایە لەناو کچان.

ئەویندار

3 وەک دار سێو لەنێو دارەکانی دارستان
    دڵدارەکەم ئاوایە لەناو کوڕان.
حەزم لە دانیشتنە لە سێبەرەکەی
    مێوەکەشی بۆ دەمم شیرینە.
4 با بمباتە هۆڵی خوانەکە،
    خۆشەویستییەکەی وەک ئاڵا لەسەر سەرم بشەکێتەوە.
5 بە کشمیش گڕوتینم پێ ببەخشن،
    بە سێو بمگەشێننەوە،
    چونکە من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم.
6 دەستی چەپی لەژێر سەرمە و
    دەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت.
7 ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم،
    بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر،
کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن
    هەتا خۆی حەز دەکات.

8 گوێ بگرە! ئەوە دەنگی دڵدارەکەمە!
    تەماشا بکە! وا دێت،
لەسەر چیاکان هەڵدەبەزێتەوە،
    بەسەر گردەکاندا باز دەدات.
9 دڵدارەکەم وەک ئاسک یان وەک کارمامزە،
    وا لە پشت دیوارەکەمان ڕاوەستاوە،
لە دەلاقەوە سەیر دەکات،
    لە کڵاوڕۆژنەوە[a] تەماشا دەکات.
10 دڵدارەکەم قسەی کرد، پێی گوتم:
    «یارەکەم، هەستە،
    شیرینەکەم، وەرە.
11 تەماشا بکە، زستان تێپەڕی،
    باران بەسەرچوو و نەما.
12 گوڵ لەسەر زەوی دەرکەوت،
    ئێستا کاتی گۆرانییە؛
خوێندنی کوکوختی
    لە خاکی ئێمە دەبیسترێت.
13 هەنجیر بەری گرتووە،
    بۆنی پەسیرەی[b] مێو بڵاو بووەتەوە.
یارەکەم، هەستە،
    شیرینەکەم، وەرە.»

دڵدار

14 ئەی کۆترەکەم لەناو کەلەبەری هەڵدێرەکان،
    لە پەناگای بنارەکان،
با ڕوخسارت ببینم،
    با دەنگت ببیستم،
چونکە دەنگت ناسکە و
    ڕوخسارت شیرینە!
15 ڕێوییەکانمان بۆ ڕاو بکەن،
    ئەو توولە ڕێوییانەی
ڕەزەکانمان تێکدەدەن،
    چونکە ڕەزەکانمان پەسیرەیان گرتووە.

ئەویندار

16 دڵدارەکەم بۆ منە و منیش بۆ ئەوم،
    لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت.
17 بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت و
    تاریکی بڕەوێتەوە،
ئەی دڵدارەکەم، بگەڕێوە،
    وەک ئاسک بە،
یان کارمامز
    لەسەر چیا فرە لووتکەکان.

Footnotes

  1. 2‏:9 وەک پەنجەرەیە، دەلاقەیەکە بۆ هاتوچۆی هەوا و گەڕانەوەی تیشکی خۆر.‏
  2. 2‏:13 بەرسیلە.‏
Next
گۆرانی گۆرانییەکان 1
گۆرانی گۆرانییەکان 3
Next
dropdown
Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.

Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo

Font Size

Font Size

Dark Mode

Light Mode Dark Mode

About

  • About
  • Learn About the Bible
  • Statement of Faith
  • Mobile App
  • Store
  • Blog
  • Newsroom
  • Support Us

Help

  • FAQs
  • Tutorials
  • Use Bible Gateway on Your Site
  • Advertise with us
  • Contact us
  • Privacy policy
  • California Privacy Rights
  • Do Not Sell My Personal Information
  • Site: Terms of use
  • Widget: Terms of use

Our Network

  • FaithGateway
  • StudyGateway
  • ChurchSource
  • HarperCollins Christian Publishing
  • Grupo Nelson
  • Editorial Vida
  • Thomas Nelson
  • WestBow Press
  • Zondervan
  • MasterLectures

Social

  • Facebook
  • Instagram
  • Pinterest
  • TikTok
  • X
  • YouTube

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway
Sign Up for Bible Gateway: News & Knowledge
Get weekly Bible news, info, reflections, and deals in your inbox.

By submitting your email address, you understand that you will receive email communications from Bible Gateway, operated by HarperCollins Christian Publishing, 501 Nelson Pl, Nashville, TN 37214 USA, including commercial communications and messages from partners of Bible Gateway. You may unsubscribe from Bible Gateway’s emails at any time. If you have any questions, please review our Privacy Policy or email us at privacy@biblegateway.com.

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway