Add parallel Print Page Options

هاوکاری بۆ بنیادنانەوەی شووراکە

ئەلیاشیڤی سەرۆکی کاهینان و برا کاهینەکانی هەستان و دەروازەی مەڕیان بنیاد ناوە و تەرخانیان کرد، دەرگاکانیشیان ڕاگرت. شووراکەشیان هەتا قوللەی سەد بنیاد ناوە و تەرخانیان کرد، هەروەها هەتا قوللەی حەنەنێل بنیادیان ناوە. لەتەنیشت ئەوەوە پیاوانی ئەریحا بنیادیان دەنا، لەتەنیشت ئەوانیش زەکوری کوڕی ئیمری بنیادی دەنا.

دەروازەی ماسیش نەوەی هەسەنائا بنیادیان ناوە و سەریان گرت، دەرگاکانیان بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی[a]. لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەرێمۆتی کوڕی ئوریای هەقۆچ ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەشولامی کوڕی بەرەخیا کوڕی مەشێزەبێل ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەوانیشەوە سادۆقی کوڕی بەعنا ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەوانیشەوە تەقۆعییەکان ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە، بەڵام پیاوماقوڵەکانیان شانیان نەدایە پاڵ خزمەتەکەی یەزدانیان.

بۆ دەروازەی یەشاناش، یۆیاداعی کوڕی پاسێیەح و مەشولامی کوڕی بەسۆدەیا ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە، ئەوان سەریان گرت و دەرگاکانیان بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەلەتیای گبعۆنی و یادۆنی مێرۆنۆتی کە خەڵکی گبعۆن و میچپا بوون، لەو شوێنانە کە لەژێر دەستی پارێزگاری هەرێمی ئەوبەری فورات بوون، ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە. لەتەنیشت ئەویشەوە عوزیێلی کوڕی حەرهەیا کە لە زێڕنگەرەکان بوو، ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەویشەوە حەنەنیا لە نەوەی عەتارەکان ڕووخاوییەکانی چاککردەوە، ئینجا ئۆرشەلیمیان هەتا شوورا بەرینەکە تۆکمە کرد. لەتەنیشت ئەوانیشەوە ڕەفایای کوڕی حوور، سەرۆکی نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. 10 لەتەنیشت ئەوانیشەوە یەدایای کوڕی حەرومەف لەبەردەم ماڵەکەی خۆی ڕووخاوییەکەی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەویشەوە حەتوشی کوڕی حەشەڤنەیا ڕووخاوییەکەی چاککردەوە. 11 بەشێکی دیکەش مەلکیای کوڕی حاریم و حەشوڤی کوڕی پەحەت‌مۆئاب چاکیان کردەوە، لەگەڵ قوللەی تەنوورەکانیش. 12 لەتەنیشت ئەویشەوە شەلومی کوڕی هەڵۆحێش، سەرۆکی نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم، خۆی و کچەکانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە.

13 دەروازەی دۆڵەکەش حانوون و دانیشتووانی زانۆوەح چاکیان کردەوە، ئەوان بنیادیان ناوە و دەرگاکانیان بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی، هەزار باڵیش[b] لە شووراکە هەتا دەروازەی زبڵ.

14 دەروازەی زبڵیش مەلکیای کوڕی ڕێکابی سەرۆکی ناوچەی بێت‌هاکارەم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە و ئەو بنیادی ناوە، دەرگاکانی بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی.

15 دەروازەی کارێزیش شەللونی کوڕی کۆل‌حوزێ سەرۆکی ناوچەی میچپا ڕووخاوییەکانی چاککردەوە، ئەو بنیادی ناوە و سەری گرت و دەرگاکانی بە پێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. هەروەها شووراکەی گۆمی سیلوامی[c] چاککردەوە، هەتا باخچەی پاشا و هەتا پێپلیکانەکەی بەرەو خوارەوە دەچێت بۆ شاری داود. 16 پاش ئەویش نەحەمیای کوڕی عەزبوقی سەرۆکی نیوەی ناوچەی بێت‌چوور ڕووخاوییەکەی بەرامبەر گۆڕەکانی داودی چاککردەوە، هەتا گۆمە دەستکردەکە و هەتا ماڵی پاڵەوانەکان.

17 پاش ئەویش لێڤییەکان بە سەرپەرشتی ڕەحومی بانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە و لەتەنیشت ئەویشەوە حەشەڤیای سەرۆکی نیوەی ناوچەی قەعیلا لە بەشەکەی خۆی ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. 18 پاش ئەویش براکانیان، بەنوی کوڕی حێناداد، سەرۆکی نیوەی ناوچەی قەعیلا ڕووخاوییەکەیان چاککردەوە. 19 لەتەنیشت ئەویشەوە عێزەری کوڕی یێشوعی سەرۆکی میچپا بەشێکی دیکەی چاککردەوە لەبەردەم هەورازەکەی جبەخانەکەوە لەلای گۆشەکە. 20 پاش ئەو باروخی کوڕی زەبەی بە گوڕەوە بەشێکی دیکەی لە گۆشەکەوە هەتا داڵانی ماڵی ئەلیاشیڤی سەرۆک کاهین ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. 21 دوای ئەویش مەرێمۆتی کوڕی ئوریای کوڕی هەقۆچ بەشێکی دیکەی لە داڵانی ماڵی ئەلیاشیڤەوە هەتا کۆتایی ماڵەکە چاککردەوە.

22 پاش ئەویش کاهینەکانی خەڵکی دەشتەکە ڕووخاوییەکەیان چاککردەوە. 23 پاش ئەوانیش بنیامین و حەشوڤ بەرامبەری ماڵەکانی خۆیانیان چاککردەوە. پاش ئەمانیش عەزەریای کوڕی مەعسێیاهوی کوڕی عەنانیاش تەنیشت ماڵەکەی خۆی چاککردەوە. 24 پاش ئەویش بەنوی کوڕی حێناداد بەشێکی دیکەی چاککردەوە، لە ماڵی عەزەریاوە هەتا گۆشەکە و پەناکە. 25 پالالی کوڕی ئوزەییش لەبەردەم گۆشەکە و قوللەکە کە تەواوکەری کۆشکی باڵای پاشایە ئەوەی هی حەوشەی زیندانەکەیە، لەپاش ئەویشەوە پەدایای کوڕی پەرعۆش. 26 ئینجا کۆیلە تەرخانکراوەکان[d] ئەوانەی دانیشتووی گردی عۆفەل بوون چاکیان کردەوە هەتا بەردەم دەروازەی ئاو ڕووەو ڕۆژهەڵات لەگەڵ قوللە دەرەکییەکە. 27 پاش ئەوانیش تەقۆعییەکان بەشێکی دیکەیان چاککردەوە، لە بەرامبەر قوللە دەرەکییە گەورەکە هەتا دیواری عۆفەل.

28 لەسەر دەروازەی ئەسپەکانیش، کاهینەکان چاکیان کردەوە، هەریەکە و بەرامبەر بە ماڵی خۆی. 29 پاش ئەوانیش سادۆقی کوڕی ئیمێر بەرامبەری ماڵەکەی خۆی چاککردەوە. پاش ئەویش شەمەعیای کوڕی شەخەنەیا کە چاودێری دەروازەی ڕۆژهەڵات بوو، شووراکەی چاککردەوە. 30 پاش ئەویش حەنەنیای کوڕی شەلەمیاهو و حانوونی کوڕی شەشەمی چالاف بەشێکی دیکەیان چاککردەوە. پاش ئەوانیش مەشولامی کوڕی بەرەخیا بەرامبەری ژوورەکەی خۆی چاککردەوە. 31 پاش ئەویش مەلکیا، کە یەکێک بوو لە زێڕنگەرەکان، هەتا ماڵی کۆیلە تەرخانکراوەکانی چاککردەوە، بازرگانەکانیش بەرامبەری دەروازەی پشکنین و خاڵی سەر گۆشەکە. 32 زێڕنگەر و بازرگانەکان شووراکەیان لەنێوان خاڵی سەر گۆشەکە هەتا دەروازەی مەڕ چاککردەوە.

Footnotes

  1. 3‏:3 شمشیر، پارچە دارێک بووە لە جیاتی قوفڵ لە دواوەی دەرگا بە شێوەی ئاسۆیی دانراوە بۆ داخستنی دەرگا.‏
  2. 3‏:13 هەزار باڵ: نزیکەی 450 مەتر.‏
  3. 3‏:15 سیلوام: عیبری شیلۆوەح‏. بڕوانە ئیشایا 8‏:6 و یۆحەنا 9‏:7‏‏.‏
  4. 3‏:26 نەریتێک بووە کۆیلە دەبەخشرایە پەرستگا بۆ خزمەتکردن.‏

Builders of the Wall

Eliashib(A) the high priest and his fellow priests went to work and rebuilt(B) the Sheep Gate.(C) They dedicated it and set its doors in place, building as far as the Tower of the Hundred, which they dedicated, and as far as the Tower of Hananel.(D) The men of Jericho(E) built the adjoining section, and Zakkur son of Imri built next to them.

The Fish Gate(F) was rebuilt by the sons of Hassenaah. They laid its beams and put its doors and bolts and bars in place. Meremoth(G) son of Uriah, the son of Hakkoz, repaired the next section. Next to him Meshullam son of Berekiah, the son of Meshezabel, made repairs, and next to him Zadok son of Baana also made repairs. The next section was repaired by the men of Tekoa,(H) but their nobles would not put their shoulders to the work under their supervisors.[a]

The Jeshanah[b] Gate(I) was repaired by Joiada son of Paseah and Meshullam son of Besodeiah. They laid its beams and put its doors with their bolts and bars in place. Next to them, repairs were made by men from Gibeon(J) and Mizpah—Melatiah of Gibeon and Jadon of Meronoth—places under the authority of the governor of Trans-Euphrates. Uzziel son of Harhaiah, one of the goldsmiths, repaired the next section; and Hananiah, one of the perfume-makers, made repairs next to that. They restored Jerusalem as far as the Broad Wall.(K) Rephaiah son of Hur, ruler of a half-district of Jerusalem, repaired the next section. 10 Adjoining this, Jedaiah son of Harumaph made repairs opposite his house, and Hattush son of Hashabneiah made repairs next to him. 11 Malkijah son of Harim and Hasshub son of Pahath-Moab repaired another section and the Tower of the Ovens.(L) 12 Shallum son of Hallohesh, ruler of a half-district of Jerusalem, repaired the next section with the help of his daughters.

13 The Valley Gate(M) was repaired by Hanun and the residents of Zanoah.(N) They rebuilt it and put its doors with their bolts and bars in place. They also repaired a thousand cubits[c] of the wall as far as the Dung Gate.(O)

14 The Dung Gate was repaired by Malkijah son of Rekab, ruler of the district of Beth Hakkerem.(P) He rebuilt it and put its doors with their bolts and bars in place.

15 The Fountain Gate was repaired by Shallun son of Kol-Hozeh, ruler of the district of Mizpah. He rebuilt it, roofing it over and putting its doors and bolts and bars in place. He also repaired the wall of the Pool of Siloam,[d](Q) by the King’s Garden, as far as the steps going down from the City of David. 16 Beyond him, Nehemiah son of Azbuk, ruler of a half-district of Beth Zur,(R) made repairs up to a point opposite the tombs[e](S) of David, as far as the artificial pool and the House of the Heroes.

17 Next to him, the repairs were made by the Levites under Rehum son of Bani. Beside him, Hashabiah, ruler of half the district of Keilah,(T) carried out repairs for his district. 18 Next to him, the repairs were made by their fellow Levites under Binnui[f] son of Henadad, ruler of the other half-district of Keilah. 19 Next to him, Ezer son of Jeshua, ruler of Mizpah, repaired another section, from a point facing the ascent to the armory as far as the angle of the wall. 20 Next to him, Baruch son of Zabbai zealously repaired another section, from the angle to the entrance of the house of Eliashib the high priest. 21 Next to him, Meremoth(U) son of Uriah, the son of Hakkoz, repaired another section, from the entrance of Eliashib’s house to the end of it.

22 The repairs next to him were made by the priests from the surrounding region. 23 Beyond them, Benjamin and Hasshub made repairs in front of their house; and next to them, Azariah son of Maaseiah, the son of Ananiah, made repairs beside his house. 24 Next to him, Binnui(V) son of Henadad repaired another section, from Azariah’s house to the angle and the corner, 25 and Palal son of Uzai worked opposite the angle and the tower projecting from the upper palace near the court of the guard.(W) Next to him, Pedaiah son of Parosh(X) 26 and the temple servants(Y) living on the hill of Ophel(Z) made repairs up to a point opposite the Water Gate(AA) toward the east and the projecting tower. 27 Next to them, the men of Tekoa(AB) repaired another section, from the great projecting tower(AC) to the wall of Ophel.

28 Above the Horse Gate,(AD) the priests made repairs, each in front of his own house. 29 Next to them, Zadok son of Immer made repairs opposite his house. Next to him, Shemaiah son of Shekaniah, the guard at the East Gate, made repairs. 30 Next to him, Hananiah son of Shelemiah, and Hanun, the sixth son of Zalaph, repaired another section. Next to them, Meshullam son of Berekiah made repairs opposite his living quarters. 31 Next to him, Malkijah, one of the goldsmiths, made repairs as far as the house of the temple servants and the merchants, opposite the Inspection Gate, and as far as the room above the corner; 32 and between the room above the corner and the Sheep Gate(AE) the goldsmiths and merchants made repairs.

Footnotes

  1. Nehemiah 3:5 Or their Lord or the governor
  2. Nehemiah 3:6 Or Old
  3. Nehemiah 3:13 That is, about 1,500 feet or about 450 meters
  4. Nehemiah 3:15 Hebrew Shelah, a variant of Shiloah, that is, Siloam
  5. Nehemiah 3:16 Hebrew; Septuagint, some Vulgate manuscripts and Syriac tomb
  6. Nehemiah 3:18 Two Hebrew manuscripts and Syriac (see also Septuagint and verse 24); most Hebrew manuscripts Bavvai