Add parallel Print Page Options

خزمەتی کاهین و لێڤی

18 یەزدان بە هارونی فەرموو: «تۆ و کوڕەکانت و بنەماڵەکەت ئۆباڵی ئەو گوناهانە هەڵدەگرن کە لە پیرۆزگا دەکرێت، تۆ و کوڕەکانت ئۆباڵی ئەو گوناهانە هەڵدەگرن کە لە کاهینیێتییەکەتان دەکرێت. هەروەها براکانت، هۆزی لێڤی، هۆزی باوکت، لە خۆت نزیک بکەوە، ئینجا بە تۆوە پابەند دەبن و پاڵپشتی تۆ و کوڕەکانت دەکەن لەبەردەم چادری پەیمان. ئەوان بەردەستی خۆت و هەموو کاروباری چادرەکە دەکەن، بەڵام لە قاپوقاچاغی پیرۆزگاکە و لە قوربانگاکە نزیک ناکەونەوە، نەوەک ئەوان و ئێوەش، هەمووتان بمرن. پابەندت دەبن و بەرپرسیاریش دەبن لە پارێزگاری چادری چاوپێکەوتن لەگەڵ هەموو خزمەتی چادرەکە، هیچ کەسێکی دیکەش لێتان نزیک ناکەوێتەوە.

«بەڵکو ئێوە بەرپرسیار دەبن لە پارێزگاری پیرۆزگاکە و قوربانگاکە، تاکو جارێکی دیکە تووڕەیی نەیەتە سەر نەوەی ئیسرائیل. من خۆم لێڤییەکانی براتانم لەنێو نەوەی ئیسرائیل هەڵبژارد و دامەوە ئێوە، بۆ یەزدان تەرخانکراون تاکو خزمەتەکەی چادری چاوپێکەوتن بەجێبگەیەنن. تەنها تۆ و کوڕەکانت لەگەڵت خزمەتی کاهینیێتی دەکەن، لەگەڵ هەموو ئەوەی پەیوەندی بە قوربانگاکە هەیە و ئەوەی لەناو پەردەکەیە دەپارێزن. کاهینیێتی پێدراوێکی تایبەت بە ئێوەیە و پێمداون و هەرکەسێکی دیکە ئەوەی لە پیرۆزگا نزیک بکەوێتەوە دەکوژرێت.»

بەشی کاهین و لێڤییەکان

یەزدان بە هارونی فەرموو: «ئێستا من بەرپرسیاریێتی پێشکەشکراوەکان کە بۆ منی بەرز دەکەنەوە داومەتە تۆ، هەموو پێشکەشکراوە پیرۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل، دەیدەمە خۆت و کوڕەکانت وەک بەشە کاهینیێتیتان و بەشێکی چەسپاوە. ئەم بەشە بۆ تۆ دەبێت لە پێشکەشکراوە هەرەپیرۆزەکان ئەوەی لە ئاگر دەپارێزرێت. لە هەموو قوربانییەکانیان و هەموو پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵەیان و هەموو قوربانییەکانی گوناهیان و هەموو قوربانییەکانی تاوانیان کە بۆ منی دەهێنن، ئەو بەشە هەرەپیرۆزە بۆ تۆ و بۆ کوڕەکانتە. 10 وەک شتێکی هەرەپیرۆز دەیخۆیت، هەموو نێرینەیەک لێی دەخوات، بۆ تۆ پیرۆز دەبێت.

11 «ئەوەی لە بەخشین و قوربانی بەرزکردنەوەی ئیسرائیلییەکان بەلاوەدەنرێت، بۆ تۆیە. بەشێکی چەسپاوە داومەتە تۆ و کوڕ و کچەکانت. ئیتر هەموو کەسێک لە ماڵەکەت کە بەپێی ڕێوڕەسم پاکە لێی دەخوات.

12 «باشترین زەیت و باشترین شەراب و باشترین دانەوێڵە، یەکەمین بەرهەمەکانیان کە بە یەزدانی دەدەن، من هەموویم داوەتە تۆ، 13 یەکەمین بەرهەمی هەموو شتێکی زەوییەکەیان کە بۆ یەزدانی پێشکەش دەکەن بۆ تۆ دەبێت، هەموو کەسێک لە ماڵەکەت ئەوەی بەپێی ڕێوڕەسم پاکە لێی دەخوات.

14 «هەموو تەرخانکراوێک[a] بۆ یەزدان لە ئیسرائیل بۆ تۆ دەبێت، 15 هەر نۆبەرەیەکی سک کە پێشکەشی یەزدانی دەکەن لە مرۆڤ و لە ئاژەڵ، بۆ تۆ دەبێت، بەڵام پێویستە کوڕە نۆبەرەی مرۆڤ و نۆبەرە نێرینەی ئاژەڵی گڵاویش بکڕیتەوە. 16 پێویستە لە تەمەنی یەک مانگییەوە بیانکڕیتەوە، نرخی کڕینەوەش پێنج شاقل لە زیو بەگوێرەی خەمڵاندنی شاقلی پیرۆزگا، کە بیست گێرایە[b].

17 «بەڵام پێویستە نۆبەرەی مانگا و مەڕ و بزن نەکڕیتەوە، ئەوان پیرۆزن و خوێنەکەیان بەسەر قوربانگاکەدا دەڕژێنیت و پیوەکەیان[c] دەسووتێنیت، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 18 گۆشتەکەشی بۆ تۆ دەبێت وەک سنگی قوربانی بەرزکردنەوە و ڕانی ڕاستە. 19 هەرچییەک کە بەلاوە دەنرێت لە پێشکەشکراوە پیرۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل کە بۆ یەزدانی پێشکەش دەکەن وەک بەشێکی چەسپاو داومە بە تۆ و کوڕ و کچەکانت، دەبێتە پەیمانی نمەک بۆ تۆ و نەوەکەت کە هەتاهەتایە لەبەردەم یەزدان دەچەسپێت.»

20 هەروەها یەزدان بە هارونی فەرموو: «لە زەوییەکەیان هیچ میراتت بەرناکەوێت و لەنێویان بەشت نابێت، لەنێو نەوەی ئیسرائیل من بەش و میراتی تۆم.

21 «بەڵام نەوەی لێڤی لەبری ئەو خزمەتەی دەیکەن، خزمەتی چادری چاوپێکەوتن، ئەوا من لە ئیسرائیل وەک میرات هەموو دەیەکێکم پێداون. 22 لە ئێستا بەدواوە نەوەی ئیسرائیل لە چادری چاوپێکەوتن نزیک ناکەونەوە، هەتا گوناهێک هەڵبگرن کە بۆ مردن بێت، 23 بەڵکو لێڤییەکان خزمەتی چادری چاوپێکەوتن دەکەن، ئەوان بەرپرسیاریێتی هەڵدەگرن وەک فەرزێکی هەتاهەتایی نەوە دوای نەوە، لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا هیچ میراتیان بەرناکەوێت. 24 دەیەکەکانی نەوەی ئیسرائیل کە بۆ یەزدانی پێشکەش دەکەن وەک بەخشینی بەرزکراوە، من داومە بە لێڤییەکان، میراتی ئەوانە، بۆیە پێیانم فەرموو کە لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا هیچ میراتیان بەرناکەوێت.»

25 یەزدان بە موسای فەرموو: 26 «لەگەڵ لێڤییەکان دەدوێیت و پێیان دەڵێیت: ”کاتێک دەیەکەکە وەردەگرن لە نەوەی ئیسرائیل کە من وەک میرات بە ئێوەم داوە، بەخشینی بەرزکراوەی یەزدانی لێ پێشکەش دەکەن، دەیەک لە دەیەک. 27 جا بە بەخشینی بەرزکراوەتان دادەنرێت، وەک دانەوێڵەی جۆخین و پڕی بەرهەمی گوشەرەکە[d]. 28 بەم شێوەیە ئێوەش بەخشینی بەرزکراوەی یەزدان لە هەموو دەیەکەکانتان پێشکەش دەکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلی وەردەگرن، لەوە بەخشینی بەرزکراوەی یەزدان بە هارونی کاهین دەدەن. 29 لە هەموو بەخشینەکانتان هەموو بەرزکراوەیەک بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن کە لە هەرە باشترین و پیرۆزترین بێت.“

30 «پێیان دەڵێیت: ”کاتێک باشترینەکەی پێشکەش دەکەن، وەک بەرهەمی جۆخین و گوشەر[e] بۆ لێڤییەکان هەژمارد دەکرێت. 31 ئێوە و ماڵەکانتان لە هەموو شوێنێک دەیخۆن، چونکە کرێی ئێوەیە لەبری خزمەتتان لە چادری چاوپێکەوتن. 32 بەهۆیەوە گوناهباریش نابن ئەگەر لە باشترینەکەی پێشکەش بکەن، بەڵام پێشکەشکراوە پیرۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل گڵاو مەکەن نەوەک بمرن.“»

Footnotes

  1. 18‏:14 لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان.‏
  2. 18‏:16 بیست گێرا: نزیکەی 12 گرام. بڕوانە دەرچوون 30‏:13‏‏.‏
  3. 18‏:17 پیوەکەی: واتە بەزەکەی.‏
  4. 18‏:27 واتە ئاوی ترێ.‏
  5. 18‏:30 بڕوانە ئایەتی 27.‏

Duties of Priests and Levites

18 The Lord said to Aaron, “You, your sons and your family are to bear the responsibility for offenses connected with the sanctuary,(A) and you and your sons alone are to bear the responsibility for offenses connected with the priesthood. Bring your fellow Levites from your ancestral tribe to join you and assist you when you and your sons minister(B) before the tent of the covenant law. They are to be responsible to you(C) and are to perform all the duties of the tent,(D) but they must not go near the furnishings of the sanctuary or the altar. Otherwise both they and you will die.(E) They are to join you and be responsible for the care of the tent of meeting—all the work at the tent—and no one else may come near where you are.(F)

“You are to be responsible for the care of the sanctuary and the altar,(G) so that my wrath will not fall on the Israelites again. I myself have selected your fellow Levites from among the Israelites as a gift to you,(H) dedicated to the Lord to do the work at the tent of meeting.(I) But only you and your sons may serve as priests in connection with everything at the altar and inside the curtain.(J) I am giving you the service of the priesthood as a gift.(K) Anyone else who comes near the sanctuary is to be put to death.(L)

Offerings for Priests and Levites

Then the Lord said to Aaron, “I myself have put you in charge of the offerings presented to me; all the holy offerings the Israelites give me I give to you and your sons as your portion,(M) your perpetual share.(N) You are to have the part of the most holy offerings(O) that is kept from the fire. From all the gifts they bring me as most holy offerings, whether grain(P) or sin[a](Q) or guilt offerings,(R) that part belongs to you and your sons. 10 Eat it as something most holy; every male shall eat it.(S) You must regard it as holy.(T)

11 “This also is yours: whatever is set aside from the gifts of all the wave offerings(U) of the Israelites. I give this to you and your sons and daughters as your perpetual share.(V) Everyone in your household who is ceremonially clean(W) may eat it.

12 “I give you all the finest olive oil and all the finest new wine and grain(X) they give the Lord(Y) as the firstfruits of their harvest.(Z) 13 All the land’s firstfruits that they bring to the Lord will be yours.(AA) Everyone in your household who is ceremonially clean may eat it.(AB)

14 “Everything in Israel that is devoted[b] to the Lord(AC) is yours. 15 The first offspring of every womb, both human and animal, that is offered to the Lord is yours.(AD) But you must redeem(AE) every firstborn(AF) son and every firstborn male of unclean animals.(AG) 16 When they are a month old,(AH) you must redeem them at the redemption price set at five shekels[c](AI) of silver, according to the sanctuary shekel,(AJ) which weighs twenty gerahs.(AK)

17 “But you must not redeem the firstborn of a cow, a sheep or a goat; they are holy.(AL) Splash their blood(AM) against the altar and burn their fat(AN) as a food offering, an aroma pleasing to the Lord.(AO) 18 Their meat is to be yours, just as the breast of the wave offering(AP) and the right thigh are yours.(AQ) 19 Whatever is set aside from the holy(AR) offerings the Israelites present to the Lord I give to you and your sons and daughters as your perpetual share. It is an everlasting covenant of salt(AS) before the Lord for both you and your offspring.”

20 The Lord said to Aaron, “You will have no inheritance in their land, nor will you have any share among them;(AT) I am your share and your inheritance(AU) among the Israelites.

21 “I give to the Levites all the tithes(AV) in Israel as their inheritance(AW) in return for the work they do while serving at the tent of meeting.(AX) 22 From now on the Israelites must not go near the tent of meeting, or they will bear the consequences of their sin and will die.(AY) 23 It is the Levites who are to do the work at the tent of meeting and bear the responsibility for any offenses they commit against it. This is a lasting ordinance(AZ) for the generations to come.(BA) They will receive no inheritance(BB) among the Israelites.(BC) 24 Instead, I give to the Levites as their inheritance the tithes that the Israelites present as an offering to the Lord.(BD) That is why I said concerning them: ‘They will have no inheritance among the Israelites.’”

25 The Lord said to Moses, 26 “Speak to the Levites and say to them: ‘When you receive from the Israelites the tithe I give you(BE) as your inheritance, you must present a tenth of that tithe as the Lord’s offering.(BF) 27 Your offering will be reckoned(BG) to you as grain from the threshing floor(BH) or juice from the winepress.(BI) 28 In this way you also will present an offering to the Lord from all the tithes(BJ) you receive from the Israelites. From these tithes you must give the Lord’s portion to Aaron the priest. 29 You must present as the Lord’s portion the best and holiest part of everything given to you.’

30 “Say to the Levites: ‘When you present the best part, it will be reckoned to you as the product of the threshing floor or the winepress.(BK) 31 You and your households may eat the rest of it anywhere, for it is your wages for your work at the tent of meeting.(BL) 32 By presenting the best part(BM) of it you will not be guilty in this matter;(BN) then you will not defile the holy offerings(BO) of the Israelites, and you will not die.’”

Footnotes

  1. Numbers 18:9 Or purification
  2. Numbers 18:14 The Hebrew term refers to the irrevocable giving over of things or persons to the Lord.
  3. Numbers 18:16 That is, about 2 ounces or about 58 grams