Add parallel Print Page Options

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێری ژێدار. زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک.

76 لە یەهودا خودا ناسراوە،
    لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە!
کەپری لە شالیمە[a]،
    هەواری لە سییۆنە.
لەوێ تیرە گڕدارەکان و
    قەڵغان و شمشێر جەنگەکانی تێکشکاند.[b]

تۆ ڕەوشەنی،
    لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری.
قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو،
    دوایین خەوی خۆیان نوستن،
    هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە.
ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ،
    ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە!

تۆ خۆت بەسامیت!
    لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟
لە ئاسمان حوکمت بیسترا،
    زەوی ترسا و کپ بوو،
بە هەستانی خودا بۆ دادوەری،
    بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی.
10 چونکە تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات،
    خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە.

11 نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن.
    ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان،
    دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن.
12 ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت،
    سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.

Footnotes

  1. 76‏:2 واتە (ئاشتی)، مەبەست لە شاری ئۆرشەلیمە (قودس).‏
  2. 76‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 9، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏