Add parallel Print Page Options

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان، زەبوورێک، گۆرانییەک.

67 با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات،
    ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە؛[a]
تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت،
    ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.

ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،
    با هەموو گەلان ستایشت بکەن.
با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن،
    چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و
    ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.
ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،
    با هەموو گەلان ستایشت بکەن.

ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات،
    خودا، خودای من، بەرەکەتدارمان دەکات.
خودا بەرەکەتدارمان دەکات،
    سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.

Footnotes

  1. 67‏:1 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏