Add parallel Print Page Options

19 کاتێک یەهۆشافاتی پاشای یەهودا بە سەلامەتی گەڕایەوە کۆشکەکەی لە ئۆرشەلیم، یێهوی کوڕی حەنانی، ئەوەی پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند، چووە لای و بە یەهۆشافات پاشای گوت: «ئایا دەبوو یارمەتی خراپەکار بدەیت و ئەوانەت خۆشبوێت کە ڕقیان لە یەزدانە؟ لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدانت لەسەرە. بەڵام هەندێک کاری چاکت لێ بەدی کراوە، چونکە ستوونە ئەشێراکانت لە خاکەکەدا داماڵی و خۆتت تەرخان کردووە بۆ ڕوو لە خودا کردن.»

دانانی دادوەر لە شارە قەڵابەندەکان

یەهۆشافات لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوو، دیسان لە ئۆرشەلیم هاتە دەرەوە و بەناو گەلدا گەڕا، لە بیری شابەعەوە هەتا ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم و ئەوانی بۆ لای یەزدانی خودای باوباپیرانیان گەڕاندەوە. هەروەها دادوەری لە هەموو شارە قەڵابەندەکانی یەهودا دانا و بە دادوەرەکانی گوت: «ئاگاداربن ئێوە چی دەکەن، چونکە ئێوە دادوەری بۆ مرۆڤ ناکەن، بەڵکو بۆ یەزدان، ئەویش لە بڕیارداندا لەگەڵتان دەبێت. ئێستاش با ترسی یەزدانتان لە دڵدا بێت و ئاگاداربن و کار بکەن، چونکە لەلای یەزدانی پەروەردگارمان ناڕەوایی و لایەنگری و بەرتیل خواردن نییە.»

هەروەها یەهۆشافات لە لێڤی و کاهین و گەورەی بنەماڵەکانی ئیسرائیل چەند کەسێکی لە ئۆرشەلیم دانا بۆ دادوەریکردن بەگوێرەی فێرکردنی یەزدان و بۆ ناوبژیکردنی ناکۆکییەکان، ئەوانیش لە ئۆرشەلیم دانیشتن. فەرمانی پێ کردن و گوتی: «ئاوا کار دەکەن، بە لەخواترسی و بە دڵسۆزی و بە دڵێکی تەواوەوە. 10 هەر داوایەک کە برایانی دانیشتووی شارەکانتان دەیهێننە لاتان، پەیوەست بێت بە خوێنڕشتن یان بە فێرکردنەکان سەبارەت بە فەرمان و حوکمەکان، ئەوا ئاگاداریان بکەنەوە لە دژی یەزدان تاوان نەکەن، نەوەک تووڕەیی یەزدان بێتە سەر خۆتان و گەلەکەتان. ئەگەر بەم شێوەیە بکەن، تاوان ناکەن.

11 «ئەمەریای سەرۆک کاهین لە هەموو کاروبارەکانی یەزدان سەرپەرشتیتان دەکات، زەڤەدیای کوڕی ئیسماعیلیش سەرۆکی هۆزی یەهودایە و لە هەموو کاروبارەکانی پاشا سەرپەرشتیتان دەکات و لێڤییەکانیش وەکو کاربەدەست یارمەتیدەرتان دەبن. ئازابن و دەستبەکار بن، با یەزدانیش لەگەڵ چاکەکاران بێت.»

19 When Jehoshaphat king of Judah returned safely to his palace in Jerusalem, Jehu(A) the seer, the son of Hanani, went out to meet him and said to the king, “Should you help the wicked(B) and love[a] those who hate the Lord?(C) Because of this, the wrath(D) of the Lord is on you. There is, however, some good(E) in you, for you have rid the land of the Asherah poles(F) and have set your heart on seeking God.(G)

Jehoshaphat Appoints Judges

Jehoshaphat lived in Jerusalem, and he went out again among the people from Beersheba to the hill country of Ephraim and turned them back to the Lord, the God of their ancestors. He appointed judges(H) in the land, in each of the fortified cities of Judah. He told them, “Consider carefully what you do,(I) because you are not judging for mere mortals(J) but for the Lord, who is with you whenever you give a verdict. Now let the fear of the Lord be on you. Judge carefully, for with the Lord our God there is no injustice(K) or partiality(L) or bribery.”

In Jerusalem also, Jehoshaphat appointed some of the Levites,(M) priests(N) and heads of Israelite families to administer(O) the law of the Lord and to settle disputes. And they lived in Jerusalem. He gave them these orders: “You must serve faithfully and wholeheartedly in the fear of the Lord. 10 In every case that comes before you from your people who live in the cities—whether bloodshed or other concerns of the law, commands, decrees or regulations—you are to warn them not to sin against the Lord;(P) otherwise his wrath will come on you and your people. Do this, and you will not sin.

11 “Amariah the chief priest will be over you in any matter concerning the Lord, and Zebadiah son of Ishmael, the leader of the tribe of Judah, will be over you in any matter concerning the king, and the Levites will serve as officials before you. Act with courage,(Q) and may the Lord be with those who do well.”

Footnotes

  1. 2 Chronicles 19:2 Or and make alliances with