Menu
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
account
Read Scripture without ads. Study with fewer distractions with Bible Gateway Plus.
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
Study resources + Scripture = deeper understanding.
  • Read
    • Reading Plans
    • Advanced Search
    • Available Versions
    • Audio Bibles
  • Study
    • Scripture Engagement
    • More Resources
  • News
  • Explore
    • Newsletters
    • Devotionals
    • Bible Gateway App
    • Bible Audio App
    • Take a Tour
  • Store
    • Bibles
    • Deals
    • More
  • Bible Gateway Plus
KSS
Version
Bible Books Bible Books
KSS
Version
Read
Study
News
Explore
Store
Bible Gateway Plus
Light Mode Dark Mode
Font Size
Log In show menu
Previous Next
Print PrintSettingsSettingsShare ShareParallelParallelExpandExpandCollapse

پەیدابوون 40  Kurdi Sorani Standard

ساقی[a] پاشای میسر و نانەواکەی

40 دوای ماوەیەک ساقی پاشای میسر و نانەواکەی هەڵەیان بەرامبەر بە گەورەکەیان پاشای میسر کرد. 2 جا فیرعەون لە دوو کاربەدەستەکەی تووڕە بوو، سەرۆکی ساقییەکان و سەرۆکی نانەواکان. 3 ئیتر هەردووکیانی خستە زیندانەکەی ناو ماڵەکەی سەرۆکی پاسەوانەکان، ئەو شوێنەی کە یوسفی تێدا زیندانی کرابوو. 4 سەرۆکی پاسەوانەکانیش کاروباری ئەوانی بە یوسف سپارد، ئەویش خزمەتی کردن.

ئیتر ماوەیەک لە زیندانەکەدا مانەوە. 5 ئینجا ساقی پاشای میسر و نانەواکەی کە زیندانی کرابوون هەردووکیان، لە یەک شەودا خەونیان بینی، خەوی هەریەکەیان لێکدانەوەیەکی جیاوازی هەبوو لەگەڵ ئەوی دیکەیان.

6 بۆ سبەی بەیانی یوسف هاتە لایان، سەیری کردن هەردووکیان ماتومەلوولن. 7 ئەویش پرسیاری لە هەردوو کاربەدەستەکەی فیرعەون کرد کە لەگەڵ خۆی لە زیندانی ماڵی گەورەکەیدان، گوتی: «بۆچی ئەمڕۆ ڕووتان خەمگینە؟»

8 وەڵامیان دایەوە: «خەونمان بینیوە، بەڵام کەسێک نییە لێکیان بداتەوە.»

یوسفیش پێی گوتن: «ئایا لێکدانەوە هی خودا نییە؟ خەونەکانتانم بۆ بگێڕنەوە.»

9 سەرۆکی ساقییەکان خەونەکەی بۆ یوسف گێڕایەوە و گوتی: «لە خەونمدا دار مێوێک لەبەردەمم بوو. 10 سێ چڵ بە دار مێوەکەوە بوو، هەر کە چرۆیان کرد، گوڵیان گرت و هێشووەکانیان پێگەیشتن و بوونە ترێ. 11 جامەکەی فیرعەونیشم بەدەستەوە بوو، ترێیەکەم هێنا و گوشیمە ناو جامەکەی فیرعەون، جامەکەم دایە دەستی فیرعەون.»

12 یوسفیش پێی گوت: «ئەمە لێکدانەوەکەیەتی: سێ چڵەکە سێ ڕۆژن. 13 لە ماوەی سێ ڕۆژدا فیرعەون سەرت بەرز دەکات و دەتگەڕێنێتەوە شوێنەکەی خۆت. جامەکەی فیرعەونیش دەدەیتەوە دەست خۆی، هەروەک جاری جاران کە ساقی بوویت. 14 کاتێک ژیانت باش دەبێت منت بێتەوە یاد، چاکەیەکم لەگەڵ بکەیت و لەلای فیرعەون ناوم بهێنیت و لەم ماڵە دەرمبهێنیت، 15 چونکە لە خاکی عیبرانییەکانەوە دزراوم، لێرەش بێ ئەوەی هیچم کردبێت خراومەتە زیندانەوە.»

16 کە سەرۆکی نانەواکان بینی باشی لێکدایەوە، بە یوسفی گوت: «منیش لە خەونمدا سێ سەبەتە نانی سپی لەسەر سەرم بوو. 17 سەبەتەکەی سەرەوەیان هەموو جۆرە خواردنێکی فیرعەونی تێدابوو لەوانەی نانەوا دروستیان دەکات، بەڵام باڵندەکان لەسەر سەبەتەکەی سەر سەرمەوە دەیانخوارد.»

18 یوسفیش وەڵامی دایەوە: «ئەمە لێکدانەوەکەیەتی، سێ سەبەتەکە سێ ڕۆژن. 19 لە ماوەی سێ ڕۆژیشدا، فیرعەون سەرت پەلدەدات و جەستەکەت لەسەر دارێک دەچەقێنێت، باڵندەش گۆشتەکەت دەخۆن.»

20 ئەوە بوو لە ڕۆژی سێیەم کە ڕۆژی لەدایکبوونی فیرعەون بوو، فیرعەون خوانێکی بۆ هەموو دەستوپێوەندەکانی سازکرد. سەری سەرۆکی ساقییەکان و سەری سەرۆکی نانەواکانی لەنێو دەستوپێوەندەکانی بڵند کرد. 21 سەرۆکی ساقییەکانی گەڕاندەوە بۆ مەیگێڕییەکەی خۆی، ئەویش جامی دایەوە دەستی فیرعەون. 22 بەڵام سەرۆکی نانەواکانی کوشت، وەک چۆن یوسف بۆی لێکدابوونەوە.

23 سەرۆکی ساقییەکانیش یوسفی بیر نەکەوتەوە، بەڵکو لە یادی کرد.

Footnotes

  1. 40‏:1 ساقی: شەراب تێکەر.‏
Next
پەیدابوون 39
پەیدابوون 41
Next
dropdown
Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.

Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo

Font Size

Font Size

Dark Mode

Light Mode Dark Mode

About

  • About
  • Learn About the Bible
  • Statement of Faith
  • Mobile App
  • Store
  • Blog
  • Newsroom
  • Support Us

Help

  • FAQs
  • Tutorials
  • Use Bible Gateway on Your Site
  • Advertise with us
  • Contact us
  • Privacy policy
  • California Privacy Rights
  • Do Not Sell My Personal Information
  • Site: Terms of use
  • Widget: Terms of use

Our Network

  • FaithGateway
  • StudyGateway
  • ChurchSource
  • HarperCollins Christian Publishing
  • Grupo Nelson
  • Editorial Vida
  • Thomas Nelson
  • WestBow Press
  • Zondervan
  • MasterLectures

Social

  • Facebook
  • Instagram
  • Pinterest
  • TikTok
  • X
  • YouTube

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway
Sign Up for Bible Gateway: News & Knowledge
Get weekly Bible news, info, reflections, and deals in your inbox.

By submitting your email address, you understand that you will receive email communications from Bible Gateway, operated by HarperCollins Christian Publishing, 501 Nelson Pl, Nashville, TN 37214 USA, including commercial communications and messages from partners of Bible Gateway. You may unsubscribe from Bible Gateway’s emails at any time. If you have any questions, please review our Privacy Policy or email us at privacy@biblegateway.com.

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway