Menu
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
account
One verse. Every morning. Get the free Verse of the Day email.
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
We’ve made some updates. Have feedback?
  • Read
    • Reading Plans
    • Advanced Search
    • Available Versions
    • Audio Bibles
  • Study
    • Scripture Engagement
    • More Resources
  • News
  • Explore
    • Newsletters
    • Devotionals
    • Bible Gateway App
    • Bible Audio App
    • Take a Tour
  • Store
    • Bibles
    • Deals
    • More
  • Bible Gateway Plus
KSS
Version
Bible Books Bible Books
KSS
Version
Read
Study
News
Explore
Store
Bible Gateway Plus
Light Mode Dark Mode
Font Size
Log In show menu
Previous Next
Print PrintSettingsSettingsShare ShareParallelParallelExpandExpandCollapse

لۆقا 3  Kurdi Sorani Standard

یەحیای لەئاوهەڵکێش

3 لە ساڵی پازدەمینی[a] حوکمڕانی تێباریۆس قەیسەر، کاتێک پیلاتۆسی پۆنتی فەرمانڕەوای یەهودیا بوو، هێرۆدسی ئەنتیپاس[b] فەرمانڕەوای[c] جەلیل بوو، فیلیپۆسی براشی فەرمانڕەوای ئیتۆریە و تەراخۆنیتس بوو، لیسانیۆس فەرمانڕەوای ئەبیلینە بوو، 2 لە سەردەمی سەرۆک کاهینیێتی حەنا و قەیافا، لە دەشتودەر پەیامی خودا بۆ یەحیای کوڕی زەکەریا هات. 3 ئیتر بە هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری ئوردوندا دەگەڕا، جاڕی لەئاوهەڵکێشانی[d] تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین. 4 وەک لە پێشبینییەکانی پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە:

[کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت:
«ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن،
    ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»
5 هەموو دۆڵێک پڕ دەبێتەوە و
    هەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت،
ڕێگا خواروخێچەکان ڕاست دەبنەوە و
    سەختەکانیش ئاسان دەبن،
6 هەموو مرۆڤایەتی ڕزگاریی خودا دەبینن!][e]

7 یەحیا بەو خەڵکانەی دەگوت کە دەهاتن تاکو لە ئاویان هەڵکێشێت: «ئەی بێچووە ماران، کێ ئاگاداری کردوونەتەوە لە دەست تووڕەیی داهاتوو هەڵبێن؟ 8 با بەرهەمێکتان هەبێت لە تۆبەکردن بوەشێتەوە. بە خۆتان مەڵێن: ”ئیبراهیم باوکمانە.“ پێتان دەڵێم، خودا دەتوانێت لەم بەردانە نەوە بۆ ئیبراهیم دروستبکات. 9 ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.»

10 خەڵکەکە پرسیاریان لێکرد: «کەواتە چی بکەین؟»

11 وەڵامی دانەوە: «ئەوەی دوو کراسی هەیە، با یەکێکیان بداتە ئەوەی کە نییەتی، ئەوەش کە نانی هەیە، با هەمان شت بکات.»

12 باجگرانیش بۆ لەئاوهەڵکێشان هاتن، لێیان پرسی: «مامۆستا، ئێمە چی بکەین؟»

13 پێی گوتن: «لەوەی بۆتان دانراوە زیاتر وەرمەگرن.» 14 سەربازانیش پرسیاریان لێکرد: «ئەی ئێمە چی بکەین؟»

یەحیاش وەڵامی دانەوە: «خاوە لە کەس وەرمەگرن و بوختان مەکەن، بە موچەکانتان ڕازی بن.»

15 گەل لە چاوەڕوانیدا بوون، هەموو لە دڵی خۆیاندا دەربارەی یەحیا لێکیان دەدایەوە کە لەوانەیە یەحیا خۆی مەسیح بێت. 16 یەحیا وەڵامی هەمووانی دایەوە: «من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک دێت لە من بەتواناترە، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت[f]. 17 شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی[g]، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش[h] بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.» 18 بە زۆر شتی دیکەش ئامۆژگاری گەلی دەکرد و مژدەی دەدانێ.

19 بەڵام کاتێک یەحیا سەرزەنشتی هێرۆدسی ئەنتیپاسی فەرمانڕەوای جەلیلی کردبوو لەبەر ئەوەی کە هێرۆدیای براژنی خۆی هێنابوو و هەروەها لەبەر هەموو ئەو خراپانەی کردبووی، 20 ئەم خراپەیەشی خستە پاڵ هەموو ئەوانە، یەحیای لە زیندان بەندکرد.

لەئاوهەڵکێشانی عیسا

21 کاتێک گەل هەموو لە ئاو هەڵکێشران، عیساش لە ئاو هەڵکێشرا، کە نوێژی دەکرد ئاسمان کرایەوە، 22 ڕۆحی پیرۆز لە شێوەی جەستەی کۆترێک لەسەری نیشتەوە، دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.»

بنەچەی عیسا

23 کاتێک عیسا دەستی بە خزمەتەکەی کرد تەمەنی نزیکەی سی ساڵ بوو. وا دەزانرا کە کوڕی یوسفی،

کوڕی هەلی، 24 کوڕی مەتسات،

کوڕی لێڤی، کوڕی مەلکی،

کوڕی یەننا، کوڕی یوسف،

25 کوڕی مەتاسیا، کوڕی ئامۆس،

کوڕی ناحوم، کوڕی هەسلی،

کوڕی نەجای، 26 کوڕی ماس،

کوڕی مەتاسیا، کوڕی شیمین،

کوڕی یوسف، کوڕی یەهوزا،

27 کوڕی یواننا، کوڕی ڕیسا،

کوڕی زروبابل، کوڕی شەئەلتیێل،

کوڕی نیری، 28 کوڕی مەلکی،

کوڕی ئادی، کوڕی کوسام،

کوڕی ئەلمودام، کوڕی ئێر،

29 کوڕی یەشوع، کوڕی ئەلیعەزەر،

کوڕی یوریم، کوڕی مەتسات،

کوڕی لێڤی، 30 کوڕی شیمۆن،

کوڕی یەهودا، کوڕی یوسف،

کوڕی یۆنام، کوڕی ئەلیاقیم،

31 کوڕی مەلیا، کوڕی مەننا،

کوڕی مەتاسا، کوڕی ناتان،

کوڕی داود، 32 کوڕی یەسا،

کوڕی عوبێد، کوڕی بۆعەز،

کوڕی سەلمۆن، کوڕی نەحشۆن،

33 کوڕی عەمیناداب، کوڕی ڕام[i]،

کوڕی حەسرۆن، کوڕی پێرێز،

کوڕی یەهودا، 34 کوڕی یاقوب،

کوڕی ئیسحاق، کوڕی ئیبراهیم،

کوڕی تارەح، کوڕی ناحۆر،

35 کوڕی سەروگ، کوڕی ڕەعو،

کوڕی پەلەگ، کوڕی عێبەر،

کوڕی شالەح، 36 کوڕی کێنان،

کوڕی ئەرپەکشاد، کوڕی سام،

کوڕی نوح، کوڕی لامەخ،

37 کوڕی مەتوشالح، کوڕی حەنۆخ،

کوڕی یارەد، کوڕی مەهلەلئێل،

کوڕی قێنان، 38 کوڕی ئەنۆش،

کوڕی شیت، کوڕی ئادەم،

کوڕی خودایە.

Footnotes

  1. 3‏:1 نزیکەی 25‏–26ی زایینی.‏
  2. 3‏:1 یۆنانی: هێرۆدس: هێرۆدسی ئەنتیپاس کوڕی شا هێرۆدسی مەزن بوو، کە لە لۆقا 1‏:5‏‏ باسکراوە.‏
  3. 3‏:1 یۆنانی: تیترارک‏: فەرمانڕەوا لەسەر چواریەکی هەرێمێک لەژێر دەسەڵاتی ڕۆمانی.‏
  4. 3‏:3 یۆنانی: باپتسمە‏، بە واتای شوشتن دێت بۆ پاکبوونەوە لە گوناه، وەک (بسمیلکردن).‏
  5. 3‏:6 ئیشایا 40‏:3‏-5.‏‏
  6. 3‏:16 واتە پاکبوونەوە لە گوناه بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە.‏
  7. 3‏:17 جۆخین یان سەرخەرمان ئەو زەوییە تەرخانکراوەیە کە لەلایەن وەرزێر و جوتیارەوە بەکارهێنراوە بۆ کوتانی دانەوێڵە لەسەری لەدوای کۆکردنەوەی لە کێڵگە.‏
  8. 3‏:17 قەسەڵ: قەسەر.‏
  9. 3‏:33 یۆنانی: ئارنی.‏
Next
لۆقا 2
لۆقا 4
Next
dropdown
Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.

Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo

Font Size

Font Size

Dark Mode

Light Mode Dark Mode

About

  • About
  • Learn About the Bible
  • Statement of Faith
  • Mobile App
  • Store
  • Blog
  • Newsroom
  • Support Us

Help

  • FAQs
  • Tutorials
  • Use Bible Gateway on Your Site
  • Advertise with us
  • Contact us
  • Privacy policy
  • California Privacy Rights
  • Do Not Sell My Personal Information
  • Site: Terms of use
  • Widget: Terms of use

Our Network

  • FaithGateway
  • StudyGateway
  • ChurchSource
  • HarperCollins Christian Publishing
  • Grupo Nelson
  • Editorial Vida
  • Thomas Nelson
  • WestBow Press
  • Zondervan
  • MasterLectures

Social

  • Facebook
  • Instagram
  • Pinterest
  • TikTok
  • X
  • YouTube

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway
Sign Up for Bible Gateway: News & Knowledge
Get weekly Bible news, info, reflections, and deals in your inbox.

By submitting your email address, you understand that you will receive email communications from Bible Gateway, operated by HarperCollins Christian Publishing, 501 Nelson Pl, Nashville, TN 37214 USA, including commercial communications and messages from partners of Bible Gateway. You may unsubscribe from Bible Gateway’s emails at any time. If you have any questions, please review our Privacy Policy or email us at privacy@biblegateway.com.

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway