Menu
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
account
Welcome to the new Bible Gateway. Take a quick tour and see what’s new.
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
One verse. Every morning. Sign up.
  • Read
    • Reading Plans
    • Advanced Search
    • Available Versions
    • Audio Bibles
  • Study
    • Scripture Engagement
    • More Resources
  • News
  • Explore
    • Newsletters
    • Devotionals
    • Bible Gateway App
    • Bible Audio App
    • Take a Tour
  • Store
    • Bibles
    • Deals
    • More
  • Bible Gateway Plus
KSS
Version
Bible Books Bible Books
KSS
Version
Read
Study
News
Explore
Store
Bible Gateway Plus
Light Mode Dark Mode
Font Size
Log In show menu
Previous Next
Print PrintSettingsSettingsShare ShareParallelParallelExpandExpandCollapse

ئەیوب 24  Kurdi Sorani Standard

24 «بۆچی خودای هەرە بە توانا کاتەکانی دادگاییکردنی خراپەکاران دیاری ناکات؟
    بۆچی خواناسەکان ئەو ڕۆژانە نابینن؟
2 خراپەکاران سنوور دەگوازنەوە،
    دەست بەسەر مێگەلێکدا دەگرن و دەیلەوەڕێنن.
3 گوێدرێژی هەتیوان دەدەنە پێش خۆیان و
    گای بێوەژن وەک بارمتە دەبەن.
4 نەداران لەسەر ڕێگا دەردەکەن،
    هەژارانی خاکەکە ناچار دەکەن خۆیان بشارنەوە.
5 هەژاران وەک کەرەکێوی لە چۆڵەوانی،
    بۆ گەڕان بەدوای خواردندا دەچن،
    دەشتودەریش نان بۆ منداڵەکانیان دابین دەکات.
6 لە کێڵگە ئالیکی خۆیان دروێنە دەکەن،
    لە ڕەزی خراپەکار هەڵدەگرنەوە.
7 بە ڕووتی بەبێ جل سەر دەنێنەوە،
    هیچ بەرگێکیان نییە لە سەرمادا.
8 لەبەر نەبوونی پەناگا بە بارانی چیاکان تەڕ دەبن و
    خۆیان بە تاشەبەردەوە دەگرن.
9 بەدکار هەتیو لە مەمکان دەڕفێنن،
    منداڵی ساوای هەژار وەک بارمتە دەگرن.
10 نەدار بە ڕووتی دەڕۆن بەبێ جل،
    بە برسیێتی کۆڵەکان هەڵدەگرن.
11 لەنێو کەڵەکی زەوییەکان زەیت دەگوشن،
    بە پێیان گوشەرەکان دەپەستن و تینوو دەبن.
12 ئەوانەی لەناو شار لەناودەچن دەناڵێنن،
    گیانی برینداران بۆ فریاکەوتن هاوار دەکەن،
بەڵام خودا هیچ کەس بە خراپەکاری تاوانبار ناکات.

13 «ئەوانە کە لە ڕووناکی یاخین،
    نە ڕێگاکانی دەزانن و
    نە لە ڕێڕەوەکانی دەمێننەوە.
14 بکوژ لەگەڵ ڕووناکی هەڵدەستێت و
    هەژار و نەدار دەکوژێت؛
    بە شەویش بۆ دزی دەچێت.
15 چاوی داوێنپیسیش تێبینی تاریکوڕوونی دەکات؛
    دەڵێت: ”هیچ چاوێک چاودێریم ناکات،“
    ڕووپۆشێک لەسەر ڕووی دادەنێت.
16 لە تاریکیدا ماڵ دەبڕن،
    لە ڕۆژیشدا دەرگا لەسەر خۆیان دادەخەن؛
    ڕووناکی ناناسن.
17 تاریکی شەو بەیانییە لەلای ئەوان،
    هاوڕێی تۆقێنەرەکانی تاریکین.

18 «لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانە کەفن لەسەر ڕووی ئاوەکان؛
    بەشیان لە زەوی نەفرەت لێکراوە،
    لەبەر ئەوە کەس ناچێتە ڕەزەکان.
19 وەک چۆن وشکەساڵی و گەرما ئاوی بەفر دەبات،
    جیهانی مردووانیش گوناهباران دەڕفێنێت.
20 سکی دایک لەبیریان دەکات و
    کرم تامی دەمی پێیان خۆش دەکات؛
ئیتر یادی خراپەکار ناکرێتەوە و
    وەک دار دەشکێت.
21 لەگەڵ نەزۆک کە منداڵی نەبووە بە خراپی هەڵسوکەوت دەکەن،
    هیچ چاکەیەک لەگەڵ بێوەژن ناکەن.
22 بەڵام خودا بە هێزی خۆی پاڵەوانان دەگرێت؛
    هەرچەندە هەڵدەستن بەڵام کەسیان لە ژیانی خۆی دڵنیا نابێت.
23 دەشێت بیانهێڵێت بە ئاسوودەیی بژین،
    بەڵام چاوی لەسەر ڕێگاکانیانە.
24 کەمێک پایەدار دەبن و ئیتر نامێنن؛
    نزم دەبن و وەک هەمووان کۆدەکرێنەوە،
    وەک سەری گوڵەگەنم دەبڕێنەوە.

25 «ئەگەر وا نییە، کێ بە درۆم دەخاتەوە و
    قسەکانم وەک هیچ لێ دەکات؟»

Next
ئەیوب 23
ئەیوب 25
Next
dropdown
Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.

Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo

Font Size

Font Size

Dark Mode

Light Mode Dark Mode

About

  • About
  • Learn About the Bible
  • Statement of Faith
  • Mobile App
  • Store
  • Blog
  • Newsroom
  • Support Us

Help

  • FAQs
  • Tutorials
  • Use Bible Gateway on Your Site
  • Advertise with us
  • Contact us
  • Privacy policy
  • California Privacy Rights
  • Do Not Sell My Personal Information
  • Site: Terms of use
  • Widget: Terms of use

Our Network

  • FaithGateway
  • StudyGateway
  • ChurchSource
  • HarperCollins Christian Publishing
  • Grupo Nelson
  • Editorial Vida
  • Thomas Nelson
  • WestBow Press
  • Zondervan
  • MasterLectures

Social

  • Facebook
  • Instagram
  • Pinterest
  • TikTok
  • X
  • YouTube

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway
Sign Up for Bible Gateway: News & Knowledge
Get weekly Bible news, info, reflections, and deals in your inbox.

By submitting your email address, you understand that you will receive email communications from Bible Gateway, operated by HarperCollins Christian Publishing, 501 Nelson Pl, Nashville, TN 37214 USA, including commercial communications and messages from partners of Bible Gateway. You may unsubscribe from Bible Gateway’s emails at any time. If you have any questions, please review our Privacy Policy or email us at privacy@biblegateway.com.

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway