Menu
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
account
Finding your way around? See how the new Bible Gateway works. Take the tour.
Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo
Read Scripture without ads. Try Bible Gateway Plus.
  • Read
    • Reading Plans
    • Advanced Search
    • Available Versions
    • Audio Bibles
  • Study
    • Scripture Engagement
    • More Resources
  • News
  • Explore
    • Newsletters
    • Devotionals
    • Bible Gateway App
    • Bible Audio App
    • Take a Tour
  • Store
    • Bibles
    • Deals
    • More
  • Bible Gateway Plus
KSS
Version
Bible Books Bible Books
KSS
Version
Read
Study
News
Explore
Store
Bible Gateway Plus
Light Mode Dark Mode
Font Size
Log In show menu
Previous Next
Print PrintSettingsSettingsShare ShareParallelParallelExpandExpandCollapse

ئیشایا 42  Kurdi Sorani Standard

بەندەی یەزدان

42 «ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی پشتیوانی دەکەم،
    هەڵبژاردەکەم کە پێی دڵشادم،
ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر،
    دادپەروەری بۆ نەتەوەکان بەرپا دەکات.
2 هاوار ناکات و دەنگی بەرز ناکاتەوە و
    لە شەقامدا نابیسترێت.
3 قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت
    پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە.
بە ڕاستییەوە دادپەروەری دەردەخات.
4     نە ماندوو دەبێت و نە وردوخاش دەبێت
تاکو ئەوەی لەسەر زەوی دادپەروەری بەرقەرار دەکات.
    دوورگەکان هیوایان بە فێرکردنەکانی ئەو دەبێت.»

5 خودای پەروەردگار، بەدیهێنەری ئاسمان و لێککەرەوەی،
    ڕاخەری زەوی و ئەوەی لێی بەرهەم دێت،
هەناسەی داوە بەو گەلەی لەسەریەتی،
    ڕۆحیش بەوانەی هاتوچۆی تێدا دەکەن،
ئەمە دەفەرموێت:
6 «من یەزدانم، بە ڕاستودروستی بانگم کردیت،
    جا دەستت دەگرم و دەتپارێزم،
    دەتکەمە پەیمان بۆ گەل و ڕووناکی بۆ نەتەوەکان.
7 بۆ ئەوەی چاوی نابیناکان بکەیتەوە،
    بۆ ئەوەی دیلەکان لە زیندان دەربهێنیت،
    لە بەندیخانەش دانیشتووان لە تاریکی.

8 «من یەزدانم، ئەمەیە ناوم و
    شکۆمەندی خۆم نادەمە کەسی دیکە و
    ستایشم نادەمە بتە تاشراوەکان.
9 ببینن، ئەوەی لە ڕابردوو گوترا هاتە دی،
    ئێستاش شتی نوێتان پێ ڕادەگەیەنم،
پێش ئەوەی سەر دەربێنێت
    من پێتانی دەڵێم.»

گۆرانی ستایش بۆ یەزدان

10 ئەی ئەوانەی دادەبەزنە ناو دەریا و هەموو ئەوانەی تێیدان،
    دوورگەکان و دانیشتووانەکانیان،
گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن،
    ستایشیشی لەوپەڕی زەوییەوە.
11 با چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی دەنگ بەرز بکەنەوە،
    گوندەکانی نشینگەی قێدار.
با دانیشتووانی سەلەع هاواری خۆشی بکەن،
    لە ترۆپکی چیاکانەوە هاوار بکەن.
12 با شکۆمەندی بە یەزدان بدەن،
    لە دوورگەکان ستایشی ڕابگەیەنن.
13 یەزدان وەک پاڵەوان دێتە دەرەوە،
    وەک جەنگاوەر دڵگەرمی دەهەژێت،
هاوار دەکات و نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت،
    بەسەر دوژمنانیدا سەردەکەوێت.

14 «زۆر دەمێکە کپ بووم،
    بێدەنگ بووم و دانم بە خۆمدا گرت.
بەڵام ئێستا وەک ژنێک کە منداڵی ببێت دەقیژێنم،
    هەناسە دەدەم و هەناسە هەڵدەکێشم پێکەوە.
15 چیا و گردەکان تێکدەدەم،
    هەموو گیاوگوڵیان وشک دەکەم.
ڕووبار دەکەمە دوورگە و
    گۆلاوەکان وشک دەکەم.
16 نابیناکان بە ڕێگایەکدا دەبەم شارەزای نەبن،
    بە ڕێچکەیەکدا هاتوچۆیان پێ دەکەم کە نایزانن،
تاریکی لەبەردەمیاندا دەکەم بە ڕووناکی،
    ڕێگا خوارەکانیش بە ڕاستە ڕێ.
ئەم شتانە دەکەم و
    بەجێیان ناهێڵم.
17 بەڵام ئەوانەی پشت بە بتی داڕێژراو دەبەستن،
    ئەوانەی بە پەیکەری داتاشراو دەڵێن، ”ئێوە خوداوەندی ئێمەن،“
    بەرەو دواوە دەگەڕێنەوە و بە تەواوی شەرمەزار دەبن.

ئیسرائیلی کوێر و کەڕ

18 «ئەی کەڕەکان گوێ بگرن!
    ئەی کوێرەکان سەیر بکەن بۆ ئەوەی ببینن!
19 کێ کوێرە تەنها بەندەکەم[a] نەبێت،
    یان کەڕە وەک نێردراوەکەم کە دەینێرم؟
کێ کوێرە وەک ئەوەی تەواوە و
    کوێرە وەک بەندەی یەزدان؟
20 زۆرت بینیوە و سەرنجت نەداوە،
    گوێیەکانت کراونەتەوە و نەتبیستووە.»
21 یەزدان دڵخۆشە لە پێناوی ڕاستودروستی خۆی،
    فێرکردنەکانی خۆی بە گەورە دادەنێت و ڕێزی لێ دەگرێت.
22 بەڵام ئەو گەلێکی تاڵانکراو و ڕووتکراوەیە
    هەموو کەوتوونەتە چاڵەوە،
    لە بەندیخانەکان خۆیان شاردووەتەوە،
بوون بە تاڵانی و کەس فریایان نەکەوت،
    ڕووتکرانەوە و کەس نەبوو بڵێت، «دەست بگێڕەوە!»

23 کێ لە ئێوە گوێ لەمە دەگرێت
    گوێ شل دەکات و هەتا کۆتایی دەبیستێت؟
24 کێ یاقوبی دایە دەست ڕووتکردنەوە و
    ئیسرائیلیش بۆ تاڵانکاران؟
ئایا یەزدان نییە
    کە گوناهمان دەرهەقی کرد و
نەیانویست ڕێگاکانی بگرنەبەر و
    گوێیان لە فێرکردنەکانی نەگرت؟
25 ئیتر گڕی تووڕەیی خۆی بەسەردا ڕشتن،
    بە جەنگێکی سەخت،
لە هەموو لایەکەوە گڕی تێبەردان، بەڵام پێیان نەزانی،
    سووتاندنی، بەڵام نەچووە مێشکیانەوە.

Footnotes

  1. 42‏:19 مەبەست لە گەلی ئیسرائیل و پێغەمبەرەکانە.‏
Next
ئیشایا 41
ئیشایا 43
Next
dropdown
Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.

Bible Gateway Plus logo
Bible Gateway logo

Font Size

Font Size

Dark Mode

Light Mode Dark Mode

About

  • About
  • Learn About the Bible
  • Statement of Faith
  • Mobile App
  • Store
  • Blog
  • Newsroom
  • Support Us

Help

  • FAQs
  • Tutorials
  • Use Bible Gateway on Your Site
  • Advertise with us
  • Contact us
  • Privacy policy
  • California Privacy Rights
  • Do Not Sell My Personal Information
  • Site: Terms of use
  • Widget: Terms of use

Our Network

  • FaithGateway
  • StudyGateway
  • ChurchSource
  • HarperCollins Christian Publishing
  • Grupo Nelson
  • Editorial Vida
  • Thomas Nelson
  • WestBow Press
  • Zondervan
  • MasterLectures

Social

  • Facebook
  • Instagram
  • Pinterest
  • TikTok
  • X
  • YouTube

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway
Sign Up for Bible Gateway: News & Knowledge
Get weekly Bible news, info, reflections, and deals in your inbox.

By submitting your email address, you understand that you will receive email communications from Bible Gateway, operated by HarperCollins Christian Publishing, 501 Nelson Pl, Nashville, TN 37214 USA, including commercial communications and messages from partners of Bible Gateway. You may unsubscribe from Bible Gateway’s emails at any time. If you have any questions, please review our Privacy Policy or email us at privacy@biblegateway.com.

Preferences

  • Versión en español
  • Preferences
  • Classic Bible Gateway